شاندێکی حکومەتی تورکیا سەردانی ئەمریکا دەکات

هەواڵ / جیهان :: 08/08/2018‌ :: 326‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وا بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی تورکیا بەمەبەستی چارەسەری قەیرانەکانی نیوان هەردوو وڵات لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، شاندەکەی تورکیا بەسەرپەرشتی سەدات ئۆناڵ، جێگری وەزیری دەرەوە و ئەندامێتی ژمارەیەک بەرپرس لە وەزارەتەکانی داد و خەزێنە و دارایی و دەرەوەی تورکیاوە گفتوگۆکانیان لە ئەمریکا ئەنجام دەدەن.

بڕیاریشە ئەمڕۆ شاندەکەی تورکیا لە واشنتن لەگەڵ جۆن سولیڤان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبێتەوە و بابەتی سەرەکی کۆبونەوەکانیش مەسەلەی رادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن بە تورکیا و ئازادکردنی قەشە ئەمریکیەکە و سزاکانی ئەمریکا دەبێت.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد      



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure