ئەردۆگان یاسای تیرۆری لە دژی كورد بەهێزتر كرد

هەواڵ / کوردستان :: 08/08/2018‌ :: 222‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
گرنگترین مانشێتی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 8ى ئاب. 


كوردستانی نوێ‌:

- یو ئێن: ژماردنەوەی دەنگەكان شەفافانە بەڕێوەچوو
- هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: كەركوكییەكان دەستبەرداری خاكی باووباپیرانیان نابن بۆ هیچ هێز و لایەنێك
- مافی مرۆڤ كێشە دەخاتە نێوان عەرەبستانی سعودیە و كەنەداوە
- جینۆسایدی ئابی ئێزیدییەكان لەیاد ناكەین
- هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، نازناوی خانمی بەخشندەی پێ‌ بەخشرا
- ناسك واحید، ژنێك لە خەمی نەوجەواناندا
- چەند وشەیەك پێش كردنەوەی دەزگای رۆشنبیری كەكۆن
- لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌ .. شنگال لەنێوان زامێكی بەردەوام و ئایندەیەكی نادیاردا

خەبات:
- پارتی و یەكێتی رەشنووسی پڕۆژەیەكی هاوبەش بۆ دانوستان ئامادە دەكەن
- لەژێر ناوی (پێشمەرگە) یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی هەشتەمی بەست
- بەسام عەلی: پارتی بەشداری ناكات لە دانانی پۆستە ئیدارییەكانی پارێزگای هەڵەبجە
- تەندروستی هەولێر و ئەنجومەنی شێرپەنجەی عێراق هەماهەنگی دەكەن
- دهۆك .. هەڵەی پزیشكێك دەستی هاووڵاتییەك لەكاردەخات
- كەلار .. پاشەڕۆی مۆلیدەكان دەكرێتە ئاوەڕۆی تەنیشت شۆستەكان
- پۆلیسی سلێمانی 19 ئافرەت بە تۆمەتی سواڵكردن دەستگیر دەكات
- منداڵانی رۆژهەڵات لە بەحركە وێنە دەكێشن
- زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران لە هاوینەهەواری ئەحمەداوا .. سروشتە سیحراوییەكەی وایكردووە هاووڵاتیان بەلێشاو رووی تێبكەن

ئاژانس:
- پاراستنی فەرمانگەكانی هەولێر لە پۆلیس وەردەگیرێتەوە و دەدرێتە زێرەڤانی
- لەسەرەتای ئەمساڵەوە توركیا زیاتر لە 100 جار بۆردومانی سنوورەكانی كردووە، 9 قوربانیی هەبووە و 30 گوند چۆڵ كراون
- جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان: پەرلەمان دەتوانێت بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردن بدات
- حكومەتی هەرێم وەزارەتەكانی دەكات بە نیوە
- محەمەد رەئووف، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری: ئەگەر دڵنیا نەبین لە پاكیی هەڵبژاردنی كوردستان یەك دەقیقەشی بمێنێت دەكشێینەوە
- لە 13 ساڵدا پارتی لە سلێمانی هەشت بەرپرسی گۆڕیوە
- ئەردۆگان یاسای تیرۆری لە دژی كورد بەهێزتر كرد
- ئاو بە پێوەر دەدرێتە هاووڵاتییان .. ئەوانەی دایان نەناوە خۆیان دای بنێن
- هاووڵاتییان بۆ رواندنەوەی قژ روودەكەنە دەرەوەی وڵات .. بە "كەچەڵی" دەڕۆن و بە قژەوە دێنەوە
- توێژەر، عەلی زەڵمی: هەرچی گفتوگۆی ئایینیی هەیە دابەش بووە بەسەر لایەنگرانی عەلمانی و ئیسلامیدا، ئەمەش كارەساتێكی مەعریفییە

هاوڵاتی:
- ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان: ئەقڵیەتێكی تەفرەقەچی گۆڕان بەڕێوەدەبات
- یەكێتی چاوەڕوانی حزبەكانی ترە بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستی پارێزگای كەركوك
- وردەكاری وەرگرتنی خوێندكارانی بیانی لە هەرێمی كوردستان
- عەبدولڕەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بۆ (هاوڵاتی): پێشوەخت دیارییەكمان دایە دەست پارتی كە تۆ هێزی یەكەمی
- سەلیم شوشكەیی بۆ (هاوڵاتی): حكومەتی هەرێم زەمانەتی ئەمنیم بكات دەچمەوە هەولێر
- كارە سەرسوڕهێنەرەكانی خاوەن پێداویستییەكی تایبەت
- نەشتەرگەرییە دەگمەنەكە لە سلێمانی بە 12 پزیشك ئەنجام دەدرێت
- بۆ یەكەمجار رۆمانێك لەبارەی ژیانی نالی شاعیر بڵاوكرایەوە
- گروپی لەیزین بۆ سەمای بالێ‌: 13 جار گروپەكەمان داخراوە و كردومانەتەوە

هەولێر:
- پرۆژەی هاوبەشی پارتی و یەكێتی تاوتوێ‌ كرا
- حكومەتی هەرێم زەوی دەداتە قوربانیانی شەڕی داعش
- ئاكپارتی 2000 راپۆرت رادەستی ئەردۆغان دەكات

وشە:
- سەفین دزەیی ناسناوی "پیاوی پشوو"ی لێ‌ دەنرێ‌ .. لە ساڵێكدا 39 راگەیەنراوی هەبووە 28یان راگەیاندنی پشوو بووە
- وەزارەتی كار رووبەڕووی رەخنەی توندی گەرمیانییەكان دەبێتەوە
- ئیسلامییەكان لە هەولێر پووكانەوە و لە سلێمانی گیرسانەوە
- پەرلەمانتاران گلەییان لە كاری پەرلەمانی هەیە و حزبەكانیشیان كاندیدی نوێی بۆ دەنێرن
- ژنە دەرهێنەرەكانی كورد لە فێستیڤاڵەكانی دەرەوە بەشدار نابن
- هاوار مستەفاخان لە كتێبێك توێژینەوە لەسەر 80 فیلمی كوردی دەكات
- گەنجانی دوكان قوفڵی خۆشەویستی بە پردی شارەكەدا هەڵدەواسن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure