وه‌زاره‌تی دارایی پاداشتێكی تایبه‌ت بۆ هەزاران پۆلیس خه‌رجده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 09/08/2018‌ :: 16681‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاشكرایده‌كات، وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی داوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاداشتێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان پاسه‌وانی بنكه‌كانی ده‌نگدانیان كردووه‌. 

سامی جه‌لال، وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، له‌ هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش وه‌ك پاسه‌وان له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌وامیان كردووه‌. 

وتیشی "به‌ نوسراوێك داوامان له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كرد كه‌ پاداشتێك بۆ ئه‌و هێزانه‌ خه‌رج بكات، له‌ئێستاشدا وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕی خه‌رجكردنی پاداشته‌كه‌داوه‌ و له‌ دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌ كارگێڕێیه‌كان پاداشته‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت. 

له‌ باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌م پاداشته‌ وه‌رده‌گرن سامی جه‌لال ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ژماره‌كه‌ بەدیاریكراوی دیار نییه‌، به‌ڵام به‌پێی خشته‌یه‌ك كه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم هاتووه‌ پاداشته‌كه‌ به‌پێی خشته‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت. 

به‌پێی ئامارێك كه‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌ له‌ رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ له‌ 12ی ئایاری ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرا، سێ هه‌زار و 500 كارمه‌ندی پۆلیس و ئاسایش له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌ ئه‌ركدابوون.   




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure