توركیا؛ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ گڕینى غازى سروشتى له‌ ئێران

هەواڵ / ئابوری :: 08/08/2018‌ :: 250‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیرى وزه‌ى توركیا ئاشكرایكرد، سه‌ره‌ڕاى سزاكانى ئه‌مریكا، ئه‌نكه‌ره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كڕینى غازى سروشتى له‌ ئێران، به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ درێژخانه‌یه‌ى له‌نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆكراوه‌.


له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى (خه‌بر) كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ى ئاب بڵاویكراوه‌ته‌وه‌، فاتح دونمیز، وه‌زیرى وزه‌ى توركیا ده‌ڵێت "رێككه‌وتنى درێژخایه‌نمان له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌، كه‌ كڕین و هاورده‌كردنى 9.5 ملیار مه‌ترسێجا غاز له‌خۆده‌گرێت و تا ساڵى 2026 به‌رده‌وام ده‌بێت".

ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زیرى وزه‌ى توركیا، له‌كاتێكدا كه‌ قۆناغى یه‌كه‌مى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌وه‌ چوه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردن، كه‌ بواره‌كانى ئالًوگۆڕى دراو و ئاڵتوون و كانزا گرانبه‌هاكان و پارچه‌ى فڕۆكه‌ له‌خۆده‌گرێت، قۆناغى دووه‌میش كه‌ له‌ 4ى تشرینى دووه‌مى داهاتوو ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌رتى وزه‌ و بانكى ناوه‌ندى و دامه‌زراوه‌ ئابوورییه‌كانى ئێران ده‌گرێته‌وه‌.   
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure