درز ده‌كه‌وێته‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی عه‌بادی و ئه‌گه‌ری بوون به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عامری زیادده‌كات

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 585‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
ڕۆژنامه‌یه‌ك ئاشكرایده‌كات، كێبڕكێی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئاینده‌ی عێراق له‌ نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح تەسکبووەتەوە، ده‌شڵێت "به‌هۆی لێكترازانی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی عه‌بادی، چانسی عامری زیادی كردووه‌". 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ی ئاب، ڕۆژنامه‌ی (شه‌ڕق ئه‌لئه‌وسه‌ت) له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویده‌كاته‌وه‌، له‌ ئێستادا كێبڕكێ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده‌ی عێرق له‌ نێوان عه‌بادی و عامری ماوه‌ته‌وه‌. 

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرابكرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، عه‌بادی رووبه‌ڕووی كێبڕكێی ناوخۆیی ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی كابینه‌كه‌ی.

هاوكات، عامریش، كه‌ ته‌نها كاندیدی هاوپه‌یمانی فه‌تحه‌، رووبه‌ڕووی كێبڕكێ بووه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن نزیكترین هاوپه‌یمانی لێیەوەی، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ ده‌یه‌وێت تاریق نه‌جم كاندید بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌یزران. 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هاوپه‌یمانی سائیرون، كه‌ له‌ لایه‌ن موقته‌دا سه‌ردره‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت،  رایگه‌یاندووه‌، له‌ ئێستادا ته‌ركیز ناخه‌نه‌ سه‌ر كاندیده‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵكو ته‌ركیز ده‌خه‌نه‌ سه‌ر پڕۆگرامی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی نوێ. 

له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی و پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق. 

به‌پێی یاسا، گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئاینده‌ دیاریده‌كات، هاوكات ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تیش وه‌رده‌گرێت. 

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕوو، كێبڕكێكانی نێو حزبه‌ شیعه‌كان، به‌ تایبه‌تی عه‌بادی و عامری بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئاینده‌، ده‌رگای بۆ كورد و سونییه‌كان كردووه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو مه‌رجه‌كانی خۆیان بسه‌پێنن بۆ چونه‌ پاڵ هاوپه‌یمانییه‌كانیان و دروستكردنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی. 

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت " نه‌سر و فه‌تح، سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ كورد و سوننه‌كان، كه‌ ئه‌وانیش به‌ ڕوونی به‌ ده‌ست دابه‌شبوونی ناخۆیی خۆیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن". 

هاوكات، بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانامه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو،  درزێكی له‌ ناكاوی له‌ ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی عه‌بادی ئاشكراكرد.

ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌، كه‌ ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی نه‌سر سوربوونی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی له‌ لایه‌ن عه‌بادی دووپاتكرده‌وه‌،

نه‌عیم ئه‌لعه‌بودی، سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری هاوپه‌یمانی فه‌تح، به‌ ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی وتووه‌، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ 48 كاتژمێری داهاتوودا هه‌وڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی. 

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی فه‌تح ده‌ڵێت "هادی عامری ته‌نها كاندیدی ئێمه‌یه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران". 

ئه‌لعه‌بودی هیوای ئه‌وه‌شیخواست كه‌ هه‌ر پێنج لایه‌نه‌ شیعه‌كه‌، له‌گه‌ڵ كورد و سوننه‌وه‌ به‌ زوترین كات له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌تانه‌، چونكه‌ به‌ بڕوای ئه‌و "دۆخه‌كه‌ زۆر هه‌ستاره‌". 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure