پاكستان: دوو قوتابخانه‌ی كچان سوتێنران

هەواڵ / جیهان :: 08/08/2018‌ :: 363‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
چه‌ند چه‌كدارێكی توندڕه‌و هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر دوو قوتابخانه‌ی ناوچه‌ی بلوشستان له‌ باشوری خۆرئاوای پاكستان و سوتاندیان. 

 

سایتی (ئارتی روسی) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوێنێ ئێواره‌ 7ی ئابی 2018 چه‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر دوو قوتابخانه‌ی ناوچه‌ی بلوشستان له‌ باشوری خۆرئاوای پاكستان و سوتاندویانه‌. 

 

پۆلیسی ناوچه‌كه‌ش رایگه‌یاندووه‌، رووداوه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وە نه‌ له‌ قوتابییه‌كان و نه‌ له‌ مامۆستاكان. 

 

ئه‌م رووداوه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رووداوێكی دیكه‌ی له‌م جۆره‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی رابردوودا له‌ دژی خوێندنی كچان و قوتابخانه‌كانیان ئه‌نجامدراوه‌. 

 

رۆژی هه‌ینی رابردوو، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری توندڕه‌و 12 قوتابخانه‌ی كچانیان له‌ ناوچه‌ی قیلقیت له‌ بالتستان له‌ باكوری وڵاته‌كه‌ سوتاند.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure