به‌ به‌هاى 50 ملیار دۆلار ئه‌مریكا باج ده‌خاته‌سه‌ر هاورده‌ى كاڵاى چین

هەواڵ / ئابوری :: 08/08/2018‌ :: 170‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى بازرگانى ئه‌مریكا ئاشكرايكرد، له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى چالاكیيه‌ نادادپه‌روه‌رییه‌كانى په‌كین، له‌ 23 ى ئابدا، باجى گومرگ به‌رێژه‌ى 25% كه‌ به‌هاكه‌ى ده‌كاته‌ 50 ملیار دۆلار ده‌خاته‌سه‌ر كاڵا و شمه‌كى هاورده‌كراو له‌ چین.


ئه‌مریكا له‌ 6ى ته‌مموزدا به‌ به‌هاى 34 ملیار دۆلار باجى خسته‌سه‌ر هاورده‌ى شمه‌ك له‌ چین.

وه‌زاره‌تى بازرگانى ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رونیكردوه‌، جگه‌ له‌و باجه‌ به‌ بڕ‌ى 16 ملیارى دیكه‌ باج ده‌خاته‌سه‌ر هاورده‌ى چین و باجه‌كه‌ 279 جۆر كاڵاو شه‌مه‌كى ئه‌و وڵاته‌ ده‌گرێته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure