له‌ماوه‌ى 8 ساڵدا به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رێژه‌ى 248% دابه‌زیوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 08/08/2018‌ :: 1100‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى لیره‌ى به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ سێشه‌ممه‌، دۆلارێك به‌ 5.42 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا له‌ هه‌مان رۆژى ساڵى 2010 دۆلارێك به‌ 1.50 لیره‌ بوو، ئه‌وه‌ش به‌واتاى ئەوەی کە لیره‌ له‌ ماوه‌ى هه‌شت ساڵى رابردوودا به‌هاكه‌ى به‌ڕێژه‌ى 248% دابه‌زیوه‌.


به‌هۆى زیادبوونى گرژى و ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و توركیا و ئه‌گه‌رى كاریگه‌رى سزا ئابورییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ئێران له‌سه‌ر ئابورى توركیا و سیاسه‌تە ئابورییه‌كانى توركیا، به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكى نوێى تۆمار كرد و دۆلارێك به‌ 5.42 لیره‌ فرۆشرا.

به‌پێى توێژینه‌وه‌كانى بازاڕ ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ى به‌هاى دۆلار، به‌هێزترین گورزه‌ به‌ر لیره‌ى توركى ده‌كه‌وێت له‌ماوه‌ى 8 ساڵى رابرردوودا كه‌ به‌ڕێژه‌ى 248% به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ ساڵى 2010  دۆلارێك به‌ 1.50 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌كرا، به‌ڵام دوێنێ سێشه‌ممه‌ دابه‌زى  بۆ 5.42 لیره‌ ، دواتر له‌ 5.22 لیره‌ سه‌قامگیر بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure