ئه‌مریكا داوا له‌ سعودیه‌ و كه‌نه‌دا ده‌كات چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانیان بكه‌ن

هەواڵ / جیهان :: 07/08/2018‌ :: 177‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، واشنتن هانی كه‌نه‌دا و سعودیه‌ ده‌دات كه‌ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانیان بكه‌ن.

لە دوای سەرهەڵدانی كێشە و ململانێكانی نێوان ریاز و ئۆتاوا بەهۆی دەستگیركردنی چالاكوانانی مەدەنی، هیزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی ئاب وتی "پێویسته‌ هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ به‌ رێگه‌ی دیبلۆماسی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، ئێمه‌ ناتوانین به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان بیكه‌ین، پێویسته‌ ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ بكه‌ن". 

هاوكات، ئه‌مڕۆ بیرتانیاش داوای له‌ كه‌نه‌دا و سعودیه‌ كرد كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دیبلۆماسی چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانیان بكه‌ن و دان به‌خۆیاندا بگرن و لێدوانی توند ئاڕاسته‌ی یه‌كتر نه‌كه‌ن. 

رۆژی یەكشەممە سعودیە پەیوەندیيە بازرگانیەكانی لەگەڵ كەنەدا هەڵپەسارد و باڵێۆزى كەنەداشی لە ریاز دەركرد، هەروەها باڵێۆزى خۆی لە ئۆتاوا كشاندەوە وەك وەڵامێك بۆ هەڵوێستی حكومەتی كەنەدا بەرامبەر هەڵمەتەكانی دەستگیركردنی چالاكوانانی مەدەنی لە سعودیە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure