وه‌به‌رهێنه‌رانى سعودى روو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 07/08/2018‌ :: 304‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌شێك له‌ مانشێتى هه‌واڵى ئابوورى رۆژنامه‌كانى كوردستان، كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ى ئاب بڵاویكراوه‌ته‌وه‌.
كوردستانى نوێ:
- كردنه‌وه‌ى تێرمیناڵى نوێى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى.
  * قوباد تاڵه‌بانى: فڕۆكه‌خانه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانى داهات و ئابوورى بۆ وڵات.
- هاوتاكردنى مووچه‌ى هه‌رێم و به‌غدا
- ئێران سیاسه‌ته‌ داراییه‌كانى ده‌گۆڕێت

خه‌بات:
- لیره‌ى توركى نزمترین ئاستى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى تۆمار كرد
- كۆنفرانسه‌ ئابوورییه‌كه‌، ئاڵوگۆڕى بازرگانیى هه‌رێم و ئێرانى زیاد كردووه‌
- روونكردنه‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌وروپا، فڕه‌نسا، بریتانیا و ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ى ئێران: سوورین له‌سه‌ر پاراستنى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپیانه‌ى بازرگانیى شه‌رعى له‌گه‌ڵ ئێران به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
- خه‌مڵاندن بۆ زیانه‌كانى بازاڕى قه‌یسه‌رى هه‌ولێر ده‌كرێت
- له‌ ئه‌گه‌رى ناردنى پاره‌كه‌ى به‌غدا هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان پێش جه‌ژن مووچه‌ وه‌رده‌گرن
- دانیشتنى دادگا سه‌باره‌ى به‌ پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران ئه‌نجامدرا
- یه‌كه‌م سندوقى هاوكارى بۆ زیان به‌ركه‌وتووانى بازاڕى قه‌یسه‌رى دانرا

هه‌ولێر:
- هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوچه‌كه‌
  * ئه‌لمۆنیته‌ر: وه‌به‌رهێنه‌رانى سعودى روو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن
  * سعودیه‌: له‌ 10 مانگى داهاتوو رێگه‌یه‌كى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌
- تا كۆتایى 2019 پێویسته‌ توركیا 69 ملیار دۆلار قه‌رز بداته‌وه‌

باس:
- له‌ هه‌ولێر و دهۆك چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌رى پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون ده‌ستگیر ده‌كرێن
  * ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ى گیراون، نزیكه‌ى 100 ملیۆن دۆلارى پاره‌ى خه‌ڵكیان له‌لایه‌
- نرخى ئه‌مپێرى كاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كه‌م ده‌كرێته‌وه‌
- حكومه‌ت رێنمایى بۆ داشكاندنى نرخ ده‌رده‌كات
- له‌ 2019 به‌هاى 100 دۆلار ده‌گاته‌ 610 لیره‌ى توركى و له‌ 2020یشدا ده‌گاته‌ 700 لیره‌
- دكتۆر ئازاد نه‌قشبه‌ندى: ده‌بێ نه‌وتى سپى هه‌نارده‌ بكه‌ین، نه‌ك نه‌وتى خاو






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە