بەغدا بڕیایدا نەوت و غاز بۆ پارێزگاى سلێمانى بنێرێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/08/2018‌ :: 32598‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
پارێزگارى سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پێیڕاگه‌یاندوون كه‌ نه‌وت و غازی پێویست بۆ پارێزگاى سلێمانی دابینده‌كه‌ن.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانی له‌ لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ وتی "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردین نه‌وتی سپی و غازی پێویست به‌ پێی پێویستی پارێزگاى سلێمانی دابینده‌كه‌ن".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ى رابردوودا وه‌فدرێكی پارێزگاى سلێمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار، به‌مه‌به‌ستی چه‌ند پێداویستییه‌كی پارێزگاكه‌ سه‌ردانی به‌غدایان كرد و ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه‌ش وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌ردانی سلێمانی كرد.

پارێزگارى سلێمانی وتیشی "ئێمه‌ش به‌ پێی پێداویستییه‌كانمان خشته‌یه‌كیان بۆ ده‌نێرین و دواى گه‌یشتنى نه‌وت راسته‌وخۆ ده‌ستده‌كه‌ین به‌ دابه‌شكردنى".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure