یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر پارێزگارى كه‌ركوك رێكده‌كه‌ون

هەواڵ / کوردستان :: 07/08/2018‌ :: 298‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
مانشێتی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی ئابی 2018ی به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.
كوردستانى نوێ:
- ده‌رگاى گفتوگۆ واڵایه‌ .. یه‌كێتى و پارتى، پڕۆژه‌ و وه‌فدى هاوبه‌شیان تاوتوێكرد
- كۆمسیۆن: ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان كۆتاییهات
- تێرمیناڵى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى فراوانكرا
- یه‌كێتى: ده‌رگامان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا واڵایه‌
- سه‌رۆكى ڤێنزوێلا له‌ هه‌وڵێكى كوشتن رزگارى ده‌بێت .. ده‌ستگیركردنى شه‌ش كه‌س و خراپبوونى په‌یوه‌ندییه‌كان
- له‌ دوو مانگى پێشوودا 850 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستدا خنكاون
- سلێمانى، پرسه‌ى بۆ محه‌مه‌د ساڵح شه‌مدینى تێكۆشه‌ر گێڕا
- خۆرهه‌ڵات له‌نێوان دوو بلۆكى مه‌زهه‌بیدا
- 3ى ئاب خاڵى وه‌رچه‌رخان له‌ عه‌قڵى تاكى كورددا
- گه‌شته‌كه‌ى مام و ئاوكردن به‌ ئاگرى شه‌ڕى بڕاكوژیدا
- گۆڤارى (خاوێن) بۆ گرنگیدان به‌ ژینگه‌

خه‌بات:
- كونسوڵى نوێى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر: نابێ رێگه‌ بده‌ین جارێكى دیكه‌ داعش و هاوشێوه‌كانى سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه‌
- پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق، ئه‌سته‌م ده‌بێت
- عێراق .. كۆمیسیۆن كۆتاییهاتنى پرۆسه‌ى به‌ده‌ست هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى راگه‌یاند
- سه‌فین دزه‌یى: حكومه‌تى هه‌رێم نزیكه‌ى 3150 خانمى ئێزیدى بێسه‌روشوێنى گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ كه‌سوكاریان
- پله‌كانى گه‌رمان داده‌به‌زرێت
- جووت سایدى باسرمه‌ - هه‌ولێر بۆته‌ رێگاى مه‌رگ بۆ شۆفێران
- دكتۆره‌ نه‌هله‌ سدیق: ده‌رمانه‌ ئازارشكێنه‌كان كاریگه‌ریى خراپیان له‌سه‌ر جگه‌ر و گورچیله‌ ده‌بێت
- باكوورى كوردستان .. سروشتى دڵڕفێنى تاڤگه‌ى یه‌ركۆپر و له‌ مێرسین

ئاوێنه‌ - هه‌ڵبژاردن:
- یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر پارێزگارى كه‌ركوك رێكده‌كه‌ون
- پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار رێكنه‌كه‌وتون
- رۆژى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان دیارینه‌كراوه‌ .. واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌پێى یاسا 24ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ بوو كه‌ تێپه‌ڕى
- ئاسته‌نگ بۆ كاندیدى ژن دروست ده‌كرێت .. ناوزڕاندن و تۆمه‌تى ئه‌خلاقى نه‌ك هه‌ر بۆ كاندیدى ژن، ته‌نانه‌ت بۆ هونه‌رمه‌ندى ژن، وه‌رزشكارى ژن، رۆژنامه‌نوسێكى ژنیش دروست ده‌كرێ
- جه‌لال په‌رێشان: من و گۆرانى ئینزیبات بۆ په‌رله‌مان باشین، من هیچ له‌ سیاسه‌ت تێناگه‌م با به‌ راشكاوانه‌ بیڵێم

هه‌ولێر:
- نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ كونسوڵى نوێى هۆڵه‌ندا كرد
- پسپۆڕێكى كۆمه‌ڵناسى: ده‌بێت كار له‌سه‌ر هوشیاركردنه‌وه‌ى گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران بكرێت
- دووه‌م حاجى كورد له‌ شارى مه‌ككه‌ كۆچى دوایى كرد
- سه‌رۆكى یه‌كێتیى زانایانى ئاینى كوردستان: نابێت رێگه‌ بدرێت مینبه‌رى مزگه‌وته‌كان بۆ مه‌رامى سیاسیى به‌كاربێت 
- ئاكپارتى سزاى له‌سێداره‌دان ده‌هێنێته‌ په‌رله‌مان
- ئه‌كته‌رێكى هۆلیوود له‌ رووسیا پۆستێكى باڵاى وه‌رگرت
- له‌ 82 ساڵه‌ى كۆچى دواییدا .. سه‌ید عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى، ده‌نگێك جیاواز له‌ هه‌موو ده‌نگه‌كان

باس:
- كه‌ركوك، رووبه‌ڕووى مه‌ترسیدارترین پرۆسه‌ى ته‌عریب و به‌شیعه‌كردن بووه‌ته‌وه‌
- داعش به‌ تاكتیكى نوێ له‌ جیهاندا ده‌رده‌كه‌وێت .. چل هه‌زار چه‌كدارى ده‌باته‌وه‌ ئه‌وروپا
- په‌یوه‌ندیى خراپى نێوان توركیا و ئه‌مریكا تا كوێ به‌رده‌وام ده‌بێت؟
  * سزاكانى ئه‌مریكا چین و قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ چاره‌نووسى چى لێ دێت؟
- چیرۆكى سه‌ركه‌وتنى كۆچه‌ر بیركار، بلیمه‌ت و زاناى كورد 
  * هیوادارم توانیبێتم بزه‌ بخه‌مه‌ سه‌ر لێوى چل ملیۆن كورد
- كتێبخانه‌ گشتییه‌كانى كوردستان له‌ هه‌موو شوێنێك چۆڵترن!
- ئه‌ده‌بى منداڵان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ پاشه‌كشێدایه‌
- رۆمانێك به‌ كه‌ره‌سته‌ى سروشتیى پاشماوه‌ى پاییز .. نووسه‌رێكى كورد ده‌ینووسێته‌وه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure