كۆمسیۆن ده‌نگه‌ سڕبووه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 448‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم ناوی كه‌سانی پله‌باڵا و ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ناو و زانیارییه‌كانیان وه‌كو یه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌یشتووەتە 90 ساڵ و سڕكراون، بڵاوكرده‌وه‌.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی ئاب، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له‌ راگه‌نراوێكدا، سه‌رجه‌م ناوه‌ سڕبووه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ پێكدێت له‌ كه‌سانی پله‌باڵا و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته‌ سه‌روو 90 ساڵی و ئه‌وانه‌شی كه‌ زۆربه‌ی زانیارییه‌كانیان وه‌كو یه‌كه‌. 

دەنگ سڕبوون، وه‌كو ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن پێناسه‌ی كردووه‌، بریتییە "لەو ناوانەی كە لە تۆماری دەنگدەراندا سڕكراون و پێویستە لەو ماوەیەی كە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دیاریكراوە سەردانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكەن بۆ دووبارە چالاككردنەوەی ناوەكانیان تا بتوانن لە رۆژی دەنگداندا بەشدار بن".

له‌باره‌ی هۆكاری دەنگ سڕبوون، كۆمسیۆن رایگه‌یاندووه‌ "سەرجەم ئەو ناوانەی كە لە تۆمارەكەدا ناوەكانیان و فۆڕمی خۆراك و زۆرینەی زانیارییە كەسێتییەكانیان هاوشێوەیە لەگەڵ كەسێكی تر، ئەوا هەردوو ناوە لێكچووە سڕكراون، هه‌روه‌ها سەرجەم ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەروو 90 ساڵەوەیە ناوەكانیان سڕاكراوە لە تۆمارەكەدا".

له‌باره‌ی سڕبوونی ده‌نگی پله‌باڵاكان، كۆمسیۆن ده‌ڵێت "ئەو پلە باڵایانەی مووچەكانیان بەرزە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە بریكاری خۆراكیان بڕدراوەو فۆڕمی خۆراكیان نەماوە، ناوەكانیان لەلایەن كۆمسیۆنەوە بەسەر بنكەكاندا دابەشكراوە و پێویستە سەردانی بنكەكانی تۆماری دەنگدەران بكەن بۆ دیاریكردنی ناوەندی دەنگدانی نزیك لە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان".

لینكی لیستی ناوه‌ سڕكراوه‌كان:
ناوه‌ لێكچووه‌ سڕكراوه‌كان
ناوه‌ سڕكراوه‌ سه‌روو 90 ساڵه‌كان
ناوه‌ سڕكراوه‌ بێ بنكه‌كان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure