بەغدا بڕیارێكی بۆ هەرێم دەركرد

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 342‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەپێی بڕیارێكی نوێی حكومەتی عێراق، لەمڕۆ سێشەممەوە 7ی ئاب، مامەڵە بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە ناو و نازناو و تەمەنیان گۆڕیوە، بەمەرجێك لە دادگاكانی هەرێم بڕیاری كۆتایی لەسەر درابێت.


عەمید عەبدولڕەحمان عەزیز، بەڕێوەبەری ناسنامەی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند، بەپێی بڕیارێكی نوێی حكومەتی عێراق ئەو كەسانەی كە پێشتووتر مامەڵەی گۆڕینی ناو و نازناو و گۆڕانكاریان لە تەمەن لە دادگاكانی هەرێم ئەنجامدابوو، لەمڕۆوە كاریان بۆدەكرێت.

وتیشی "بڕیارەكە بۆ دادگاكانی هەرێمە و بەومەرجەی ئەو كەسەی داوای گۆڕینی ناو یاخود نازناو یان داوای گۆڕانكاری لە تەمەن كردبێت، دەبێت پێنج ساڵ پێش ئێستا لە دادگاكانی هەرێم بڕیاری لەبارەوە درابێت و بڕیارەكەش پلەی بنەبڕی (درەجە قتعی) وەرگرتبێت.

ساڵی رابردوو بەهۆی مەترسی لە دزەپێكردنی چەكداران، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا گۆڕینی ناوو نازناو راستكردنەوەی تەمەن بۆ هاوڵاتیان تاوەكو كۆتایی ساڵی 2019 ئەنجامنەدات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure