ئێران: لە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ناترسین

هەواڵ / جیهان :: 07/08/2018‌ :: 190‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئاره‌زوو محەمەد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كاردانەوەیەكی دیكە بەرامبەر بە پێشنیاری واشنتۆن بۆ دانووستان لەگەڵ وڵاته‌كه‌ى دەڵێت "كۆماری ئیسلامی ترسی لە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا نییە، بەڵام پێمان وانییە ترەمپ پیاوی دانوستان بێت".


بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئاب، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی سەبارەت بە  ئەگەری دیدار و گفتوگۆ نێوان هه‌ردوو سەرۆك كۆماری ئێران و ئەمریكا لە نیۆیۆرك رایگەیاند، بەهۆی كردەوەكانی ترەمپ و لەوانە گەڕانەوەی سزاكان بۆ سەر ئێران ئەو رێگاچارەیە داخراو دیارە.

قاسمی وتیشی "ئێران وڵاتێكی بەهێزە و ترسی لە دانوستان نییە، بەڵام ترەمپ لە پیاوی دانوستان ناچێت، ئەو هەموو رۆژێك سیاسەتێكی نوێ و جیاواز پەیڕەو دەكات و، زۆرتر پیاوی گاڵتە و گەپە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure