11 کەیسی گەندەڵی داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 07/08/2018‌ :: 721‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
دادگاكانی هەرێم بڕیاریدا بە داخستنی 11 كەیسی "گەورە"ی گەندەڵی دابخرێت و سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمیش دەڵێت "هەرچەندە بڕیارەكەمان تەمیزكردووەتەوە، بەڵام زەحمەتە هەڵبوەشێنرێتەوە".


دادگاكانی هەرێم بە "تەفسیركردن" بۆ یاسای ژمارەی 4ی ساڵی 2017ی پەرلەمانی كوردستان، بڕیاریداوە 11 كەیسی "گەورە"ی گەندەڵی دابخەن كە زیانێكی زۆری دارایی بە هەرێم دەگەیەنێت.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند، تەفسیری جیا (ئیجتهاد) بۆ بڕیاری ژمارە 340 لەلایەن چەند حاكمێكەوە لەسەر زیانگەیاندن بە موڵك و ماڵی دەوڵەت دروستبووە، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایەو یاسای لێبوردنی گشتی بڕیاریانداوە بە داخستنی 11ی كەیسی گەندەڵی لەهەرێم.

وتیشی "ئێمە وەكو دەستەی دەستپاكی بڕیارەكەمان تەمیز كردووەتەوەو هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی بڕیارەكە هەڵبوەشێنرێتەوە، بەڵام زەحمەتە".

لەبارەی سوودوەرگرتن لە یاسای لێبوردنی گشتی بۆ داخستنی كەیسەكانی گەندەڵی لەهەرێم، تەلار لەتیف ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند، "16 تاوان لە یاسای لێبوردنی گشتی بەردەكراون لە لێبوردنی گشتی كە یەكێكیان گەندەڵی و بەهەردەردانی موڵك و ماڵی دەوڵەتە".

ئاماژەی بەوەشكرد، داخستنی ئەو كەیسانە بە سوودوەرگرتن لە یاساكە، بیانوویەكە بۆ دەربازركردنی گەندەڵكاران و نابێت رێگە بدرێت ئەو كەیسە گەورانە دابخرێن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure