هه‌رێم هاوشێوه‌ی عێراق چه‌ند جۆره‌ روسماتێكى نوێ له‌هاووڵاتیان وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / ئابوری :: 07/08/2018‌ :: 895‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر راییكردنی مامه‌ڵه‌ی پسوله‌ی خۆراك بڕێك پاره‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گرێت و په‌رله‌مانتارێكیش بڕی پاره‌كه‌ ئاشكراده‌كات. 


وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حكومه‌تی هەرێم بەنوسراوی ژمارە (1688) كه‌ لەبەرواری 29ی ئایاری 2018، ده‌رچووه‌ و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم کراوه‌ و تایبەتە بەوەرگرتنی کرێی خزمەتگوزاری لەهاووڵاتیان و داوا له‌ بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی پارێزگاکان كراوه‌ له‌كاتی ڕاییکردنی کاروبارەکانی تایبەت بەپسوڵەی خۆراك كرێی خزمەتگوزاری لەهاووڵاتیان وه‌ربگیرێت.

له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی بڕیاره‌كه‌وه‌ عەبدولڕەحمان عەلی، بڕیاردەری لیژنەی بازرگانی ومافی بەکاربەر لەپەرلەمانی کوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ له‌ 1ی ئابی ئه‌مساڵه‌وه‌ چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنەوەو له‌مه‌ودوا هه‌ر هاووڵاتیه‌ك گه‌ر مامه‌ڵه‌ی پسوله‌ی خۆراكی هه‌بێت ده‌بێت بڕێك پاره‌ بداته‌ حكومه‌ت. 

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی پیشه‌سازی وتیشی "دوای بەدواداچونمان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار پێیانڕاگەیاندین وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزارییه‌کە ماوەی ساڵێکە لەهەموو شارەکانی عێراق جگە هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت و خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوەو له‌مه‌ودوا له‌ هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئەو داهاتەشی کۆدەکرێتەوە پارەکەی ڕەوانەی حکومەتی ناوەند دەکرێتەوەو ناچێتە خەزێنەی حکومەتی هەرێمی و تەنها لە (۳۰٪) داهاتەکەی بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدڕاڵ وەک هاندانێک بۆ فەرمانبەران خه‌رج ده‌كرێت. 

نرخی وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزارییەکانیش بەمشێوەیە:
ــ مامەڵەی گواستنەوەی خێزان + هاوسەر ۳۰۰۰ دینار.
ــ جیاکردنەوەی خانە ‌ ‌ ۳۰۰۰ دینار.
ــ تۆمارکردنی مناڵی خوار یەک ساڵ ۳۰۰۰ دینار.
ــ ..................... سەرو یەک ساڵ ۱۰۰۰ دینار.
ــ زیادکردنی کەسێک بۆیەکەم جار ۱۰۰۰ دینار.
ــ ڕاستکردنەوەی ناو ‌ ۱۰۰۰ دینار.
ــ داواکردنی سورەت قەید ۲۰۰۰ دینار.
ــ گۆڕینی ناوی سەرۆک خێزان ۲۰۰۰ دینار.
ــ کوژاندنەوەی ناوی دوبارەوه‌ بوو لە کۆمپیوتەر ۳۰۰۰ دینار.
ــ سڕینەوەی ناوی وەهمی و زیادە ٥۰۰۰ دینار.
ــ وکالات الاستحداپ ‌ ۲٥۰۰۰۰ دینار.
ــ وکالە تعویضیە ٥۰۰۰۰ دینار.
ــ دمج وکالە ‌ ۲٥۰۰۰ دینار.
ــ پێدانی پسوڵەی خۆراک ۱۰۰۰ دینار.
ــ دەرهێنانەوەی فۆرمی ونبوو ۱۰۰۰۰ دینار.
ــ گواستنەوە لەبریکارێکەوە بۆ بریكارێكى تر ۳۰۰۰ دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure