ته‌قینه‌وه‌یه‌كی "گه‌وره‌" له‌ ئیتاڵیا رویدا

هەواڵ / جیهان :: 06/08/2018‌ :: 886‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ ڕێگه‌یه‌كی خێرایی نزیك به‌ فڕۆكه‌خانه‌ی بۆلۆنیا له‌ ئیتاڵیا رویدا. 


پۆلیسی ناوخۆی ئیتاڵیا، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی بۆڵونیا رویداوه‌و نزیکەی ٢٠ کەس برینداربوون. 

هاوكات، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گرته‌ی ڤیدیۆیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاگری گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. 

به‌پێی میدیا ئیتاڵییه‌كان، دەزگا ئەمنییەکان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ و كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure