دواى راپۆرتێكى دواڕۆژ 700 ملیۆن دینار بۆ سلێمانى ته‌رخانده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 06/08/2018‌ :: 797‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سامان قوبادى
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتێك له‌سه‌ر دابین نه‌كردنى پاره‌ بۆ ئاودانى باخچه‌ و پاركه‌كانى سلێمانى و وشكبونیان، وه‌زاره‌تى دارایى بڕى 700 ملیۆن دینار بۆ به‌ كرێگرتنى ته‌نكه‌ر به‌مه‌به‌ستى ئاودانى باخچه‌ و پاركه‌كانى سلێمانى دابینده‌كات.


هاوژین عوسمان، لێپرسراوى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌كانى سلێمانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ى ئابى 2018 به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ساڵانه‌ ده‌بێت له‌ مانگى 6دا پاره‌ بۆ ئاودانى پارك و باخچه‌كانى سلێمانى دابینبكرێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ دواكه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ زۆربه‌ى باخچه‌كان وشك و زه‌رد بوون.

وتیشى "دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتێك له‌ سایتى دواڕۆژ له‌سه‌ر دابیننه‌كردنى بودجه‌ بۆ ئاودانى باخچه‌ و سه‌وزاییه‌كانى سلێمانى، وه‌زاره‌تى دارایى له‌ 30ى ته‌مموزدا بڕى 700 ملیۆن دینارى بۆ به‌كرێگرتنى ته‌نكه‌ر بۆ ئاودانى باخچه‌ و پاركه‌كان ته‌رخانكرد". 

راپۆرته‌كه‌ى دواڕۆژ له‌ژێر ناونیشانى "پاره‌ بۆ سه‌وزایى هه‌ولێر دابینده‌كرێت، به‌ڵام نادرێت به‌ سلێمانى" له‌ به‌روارى 23ى حوزه‌یراندا بڵاوكرایه‌وه‌ و تیایدا باس له‌ دابین نه‌كردنى بودجه‌ كرا بۆ پارك و سه‌وزاییه‌كانى سلێمانى كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ زۆربه‌یان وشك و زه‌رد بوون رووبه‌ڕووى له‌ناوچوون بونه‌ته‌وه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure