ریاز رێگه‌ به‌ دبلۆماتكارێكى ئێرانى ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سعودیه‌

هەواڵ / جیهان :: 06/08/2018‌ :: 377‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌ هه‌نگاوێكى چاوه‌ڕواننه‌كراودا، دواى بچڕانى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ ساڵى 2016، ریاز رێگه‌ به‌ دبلۆماتكارێكى ئێرانى ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عه‌ره‌بستانى سعودیه‌، بۆ چاودێریكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران.


میدیا فه‌رمییه‌كانى ئێران بڵاویانكردوه‌، ریاز ره‌زامه‌ندى نیشاندا، كه‌ محه‌مه‌د عه‌لى باك، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران له‌ كۆنسوڵخانه‌ ده‌ستبه‌كاربێت، چاودێرانیش ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ گرنگ ده‌زانن بۆ باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان تاران و ریاز.

پێشبینى ده‌كرێت نوسینگه‌ى ئه‌و دبلۆماتكاره‌ى ئێرانیه‌، به‌پێى رێككه‌وتنێك كه‌ ساڵى 2017 واژۆكراوه‌، له‌رێگه‌ى ستافى دیبلۆماسى سویسراوه‌ بێت، تا ئێستاش هیچ لێدوانێكى فه‌رمى له‌لایه‌ن سعودیه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌دراوه‌.

له‌دواى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى باڵیوزخانه‌ى سعودیه‌ له‌ تاران، له‌ كانوونى دووه‌مى 2016، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان تاران و زیاز بچڕاو، دواتریش به‌ هۆى هێرشى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى به‌سه‌رۆكایه‌تى سعودیه‌ بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاڵۆزتر بوو. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure