105 هه‌زار كه‌س له‌ كوردستان دوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن

هەواڵ / کوردستان :: 06/08/2018‌ :: 379‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ى ئابى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌ى فراوانكردنى تێرمیناڵى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌كرێته‌وه‌
- له‌ سلێمانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید شێركۆى حاجى ره‌زا كرایه‌وه‌
- هێشتا كاتى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ دیارنییه‌
- ره‌وشى مرۆیى یه‌مه‌ن خراپتر ده‌بێت
- جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆن: هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ى لیستى نیچمه‌ كراوه‌ ده‌كرێت
- په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمى كوردستان
- خولێك بۆ كاندیدانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێته‌وه‌
- روسیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌شداریى ده‌كه‌ن .. لووتكه‌ى ئیسته‌نبوڵ بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى سوریا
- روسیا بۆ ئیسرائیل: ئێرانییه‌كان له‌ سوریا ده‌رناكه‌ین 
- تره‌مپ: ئاماده‌م چاوم به‌ سه‌ركرده‌ ئێرانییه‌كان بكه‌وێت
- توركیا قه‌شه‌ ئه‌مریكاییه‌كه‌ ئازادناكات .. داواكارییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌
- سه‌ربورده‌ى ژنێك له‌ دارمێوى به‌خشنده‌یى

خه‌بات:
- ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێدانى هاوكارى دارایى و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى به‌ پێشمه‌رگه‌
- نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسوڵى هۆڵه‌ندا كرد
- دواخستنى هه‌ڵبژاردن خزمه‌ت به‌ پرۆسه‌ى سیاسى و دیموكراتى له‌ هه‌رێمى كوردستان ناكات
- د. مه‌حمود عوسمان: ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستوور نییه‌
- ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌كات
  * تره‌مپ: دۆخى سیاسى و ئابوریى ئێران خراپتر ده‌بێت
- هه‌ولێر .. ئاگر زیانێكى زۆرى به‌ به‌شێكى قه‌یسه‌رى گه‌یاند
- ئێران .. نائارامى و خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامى هه‌یه‌
- كۆچى پێچه‌وانه‌ى ئاواره‌كانى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌
- دایكى بن لادن: كوڕه‌كه‌م بووه‌ قوربانى شۆردنه‌وه‌ى مێشكى له‌لایه‌ن عه‌بدوڵڵا عه‌زامه‌وه‌
- سوپاى ئیسرائیل مانۆڕێكى سه‌ربازى یه‌ك هه‌فته‌یى له‌ جۆلان ده‌ستپێكرد
- هه‌ده‌په‌ وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه‌ .. ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ به‌ ترس حوكمى توركیا بكات
- حكومه‌تى هه‌رێم 300 ملیۆن دۆلارى بۆ پێوه‌رى زیره‌ك و سیمكارتى كاره‌با ته‌رخانكرد
- چوار ناوچه‌ى پیشه‌سازیى گه‌وره‌ له‌ كوردستان دروستده‌كرێن

رووداو:
- لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بڕوانامه‌ى 600 مامۆستاى زانكۆ ده‌كرێ
- له‌ هه‌ولێر 57 پاڵاوگه‌ى نایاسایى داخراون
- زیانى ئاگره‌كه‌ى بازاڕى قه‌یسه‌رى به‌ 10 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێ
- كۆچه‌ر بیركار جارێكى دیكه‌ مه‌دالیاكه‌ى پێده‌درێته‌وه‌
- داعش له‌ ده‌وروبه‌رى به‌عاج ده‌ستى به‌ جموجۆڵ كردووه‌ .. بیست عه‌ره‌بى شه‌ممه‌ریان كوشتووه‌
- 105 هه‌زار كه‌س له‌ كوردستان دوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن
- عێراق ئاماده‌یه‌ بۆ شۆڕش .. كاره‌ساتى گه‌وره‌ چاوه‌ڕێى عێراق ده‌كات
- ساڵى رابردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 200 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى فرۆشتووه‌
- ئه‌مریكا به‌هیوایه‌ سعودیه‌ بۆشایى ئێران له‌ بازاڕى نه‌وتدا پڕبكاته‌وه‌

هه‌ولێر:
- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربان هه‌فته‌یه‌ك پشووى فه‌رمى له‌ داموده‌زگا حكومییه‌كان راگه‌یاند
- داستانى خواكورك، خۆڕاگریى پێشمه‌رگه‌ و كۆڵنه‌دانى میلله‌تێك
- به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌ى پێویست كۆمیسیۆن ناتوانێ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ تاراوگه‌ به‌ڕێوه‌ببات
- سپوتیك ئینته‌رناشناڵ: وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق هۆشداری داوه‌
- به‌هۆى هێرشێكى خۆكوژى، سێ سه‌رباز ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان كوژران
- تێكشكانى هێلیكۆپته‌رێكى روسى 18 كوژراوى لێكه‌وته‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure