كوڕێكى بن لادن كچى هێرشبه‌رێكى 11ى سێبته‌مبه‌ر ده‌هێنێت

هەواڵ / جیهان :: 06/08/2018‌ :: 349‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سەرباری ئەوەی ١٧ ساڵ بەسەر روداوەکانی ١١ سێپتێمبەردا تێپەڕیوە، هێشتا دەنگدانەوەی هەیە و خیزانی جێبەجێکاری هێرشەکانیش دووبارە دەردەکەونەوە و دەبنە جێگەی باسوخواس.

 
لەو بارەیەوە رۆژنامەی گاردیانی بریتانی دوێنی هەواڵێکی لەبارەی هاوسەرگیری حەمزە بنلادن، کوڕی سەرکردەی قاعیدە و کچەکەی محەمەد عەتا، سەرکردەی هێرشەکە بۆ سەر تاوەری بازرگانی جیهانی لە نیویۆرک بڵاوکردەوە.
زڕبراکانی بنلادنیش هەواڵەکەیان پشتڕاست کردوە و ئەحمەد و حەسەن عەتاس کە لە دایکەوە برای بنلادنن رایانگەیاند لەو بڕوایەدان حەمزە پۆستێکی باڵای لەناو رێکخراوی قاعیدە هەبێت و شوێنپێی باوکی گرتبێت.

ئەحمەد عەتاس وتى" بیستومانە کچەکەی محەمەد عەتای هێناوە، لە شوێنەکەی دڵنیا نین، بەڵام پێدەچێت لە ئەفغانستان بێت".

حەمزە بنلادن کوڕی خەیریە سابیر، یەکێک لە سێ ژنەکەی بنلادنە و هێشتا لە ژیاندا ماوە و لەو کاتەی هاوسەرەکەی کوژرا لە کۆمەڵگەی ئابوت ئاباد پێکەوە دەژیان.
لەو کاتەوە وەک جێگری ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی قاعیدە لێی دەڕوانرێت.

بەگوێرەی رۆژنامە بریتانیەکە ئەو هاوسەرگیریەی حەمزە و کچەکەی عەتا دوپاتکردنەوەی پەیوەندیانە بە روداوەکانی ١١ی سێپتێمبەرەوە و دروستکردنی میحوەرێکی قاعیدەیە و رێکخراوەکە هێشتا میراتی ئوسامە بنلادنە.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد    



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure