بانكى ناوه‌ندى عێراق ده‌نگۆیه‌ك ده‌رباره‌ى 100 دۆلارى ره‌تده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 05/08/2018‌ :: 1285‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس  له‌وه‌ ده‌كه‌ن، مامه‌ڵه‌ به‌و 100 دۆلاریانه‌وه‌ ناكات كه‌  پێش ساڵى 2006 چاپكراوه‌.

مه‌حمود محه‌مه‌د داغر، به‌رێوه‌به‌رى گشتى پرۆسه‌ داراییه‌كان له‌ بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه‌ كه‌ بانكه‌كه‌یان مامه‌ڵە به‌ هه‌موو جۆرێكى دۆلاره‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر پێش ساڵى 2006 یش چاپكرابێت، ره‌تیشیكرده‌وه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ به‌و 100 دۆلارییانه‌وه‌ نه‌كه‌ن كه‌ پێش ساڵى 2006 چاپكراوه‌.

داغر رونیكردوه‌ته‌وه‌، بانكه‌كه‌یان هیچ جۆره‌ فیئه‌یه‌كى دۆلارى لانیه‌ كه‌ ساخته‌ بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیش مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ نوسینگه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو و بازاڕه‌وه‌ هه‌یه‌ و په‌یوه‌ندى به‌ بانكى ناوه‌ندییه‌وه‌ نیه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پرۆسه‌ داراییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى ده‌شڵێت "به‌پێچه‌وه‌نه‌ى بازاڕه‌كانى عێراق، بازاڕه‌كانى توركیا و ئه‌رده‌ن و وڵاتانى دراوسێ، به‌بێ ره‌چاوكردنى جۆره‌كه‌ى مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلاره‌وه‌ ده‌كه‌ن".

ماوه‌یه‌كه‌ به‌شێك له‌ نوسینگه‌كانى ئاڵوگۆڕ‌وى دراو 100 دۆلارى چاپى پێش ساڵى 2006 وه‌رناگرن و مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ناكه‌ن، جگه‌ له‌وه‌ى تاك دۆلاریش وه‌رناگرن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure