3 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەکاتی هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ڤەنزوێلادا خراونەتەخوارەوە

هەواڵ / جیهان :: 06/08/2018‌ :: 259‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
یۆرگێ رۆدریگێز، وەزیری راگەیاندنی ڤەنزوێلا رایگەیاند، ئەوانەی لە پشتی هەوڵی کوشتنەکەی نیکۆڵاس مادورۆ، سەرۆکی ئەو وڵاتەوە بوون لایەنی کەم شەش مانگ پێشتر خۆیان بۆ  ئامادەکردبوو.

 

رۆدریگێز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی سپوتنیک وتی "کاردانەوەی خێرای هێزە ئەمنیەکان نەک تەنیا رێگەیاندا بە دورخستنەوەی سەرۆک مادورۆ، بەڵکو دەستبەجێ درکیان بە چەندین تاوانبارکرد لە شوێنی روداوەکە و ئێستاش وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکەمان پێڕادەگەیەنن".

 

بە وتەی ئەو وەزیرە حەوت ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی هێرشەکەدا برینداربوون و سێ فڕۆکەی دیکەی بێفڕۆکەوانیش خراونەتە خوارەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە نێستۆر رێڤێرۆڵ، وەزیری ناوخۆی ڤەنزوێلا رایگەیاند، تائێستا شەش کەس بەتۆمەتی پلانداڕشتن بۆ هێرشەکەی دوێنێ دەستگیرکراون.


بە وتەی وەزیری ناوخۆ دووان لە دەستگیرکراوەکان تۆمەتبارن بە هێرشی دیکە دژ بە سوپا و حکومەتی ڤەنزوێلا.

 

وەرگێڕانی؛ کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure