دواین نرخى ئەمڕۆی دۆلار و تمه‌ن له‌بازاڕه‌كاندا

هەواڵ / ئابوری :: 05/08/2018‌ :: 3941‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 5ی ئابی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وە و به‌هاى تمه‌نیش به‌جێگیریی مایه‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وە و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 120 هه‌زار و 300 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن وتى "نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ جێگیریی بەخۆیه‌وه‌ بینى  و 100 دۆلار به‌ 900.000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا به‌هه‌مان نرخ بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 300 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 400 دینار بوو.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 900.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 900.00 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 909.000 تمه‌نە. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure