هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر چه‌ند به‌ڵێنێك له‌ به‌رپرسانى به‌غدا وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / کوردستان :: 05/08/2018‌ :: 943‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كەمال
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق بەڵێنیان پێداون هەفتەی داهاتوو بۆ چارەسەركردنی گەشتەكانی نێوان توركیا و سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌نقه‌ره‌ كۆببنەوە، دەشڵێت "بەغدا بەشە نەوتی هاوڵاتیان دابیندەكات" و دەست بە دابەشكردنی دەكەینەوە.


هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی تەمموزی 2018 بە دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ وەفدێك لە پارێزگای سلێمانی سەردانی بەغدا-مان كرد".

وتیشی "لەسەردانەكەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق كۆبووینەوە سەبارەت بە كردنەوەی ئاسمانی توركیا بەڕووی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و گفتوگۆیەكی تەواومان لەسەر ئەو بابەتە كرد".

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراقی باسیان لەوەكرد كە لە رابردودا نووسراویان سەبارەت بەو بابەتە بۆ توركیا كردووە، "بەڵێنی ئەوەشیاندا لە هەفتەی داهاتوودا كۆبوونەوەیەك لە نێوان عێراق و توركیا بكرێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە".

راشیگه‌یاند "هەر لە سەردانەكەماندا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق قسەمان كرد، بەڵێنی ئەوەیان داینێ‌ كە سبەینێ‌ وەفدێكی باڵای وەزارەتەكەیان سەردانی پارێزگای سلێمانی بكەن و لە رۆژانی ئایندەش بەشە نەوتی سپی-یش بۆ پارێزگاكەمان دابینبكەن و پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بەسەر ئەو خێزانانەی تا ئێستا بەشە نەوتیان وەرنەگرتووە دەستپێدەكەینەوە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure