سویسرا: فڕۆكه‌یه‌ك به‌ 20 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 05/08/2018‌ :: 146‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 5ی ئایار، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری بچووك له‌ چیای ئه‌لب له‌ سویسرا به‌ 20 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌. 

میدیا ناوخۆییه‌كانی سویسرا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌، فڕۆكه‌كه‌ كه‌ له‌جۆری "جه‌ی یو-ئه‌یر" بووه‌ له‌ خۆرئاوای چیای بیز سیجناس له‌ ناوچه‌ی گروبوندین كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه‌.

سایته‌كانی تایبه‌تی به‌ فڕۆكه‌وانی رايانگه‌یاند، له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه‌ 17 سه‌رنشین و دوو فڕۆكه‌وان و پاكه‌ره‌وه‌یه‌ك هه‌بوون، به‌ڵام كه‌سیان نه‌یانتوانیووه‌ رزگاریان ببێت. 

پۆلیس جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، فڕۆكه‌كه‌ له‌ لوكارنۆ له‌ نزیك سنوری سویسرا به‌ره‌و دوبه‌ندروف له‌ زیورخ به‌ڕێكه‌وتووه‌ و له‌ رێگه‌ دووچاری ئه‌و روداوه‌ بووه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure