بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ئیندۆنیزیای هه‌ژاند

هەواڵ / جیهان :: 05/08/2018‌ :: 202‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ی ئابی 2018 بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 7 پله‌ی رێخته‌ر یه‌كێك له‌ دورگه‌كانی ئیندۆنیزیای هه‌ژاند. 


ده‌سته‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز كه‌ گوڕه‌كه‌ی 7 پله‌ی رێخته‌ر بووه‌ له‌ كه‌نار ده‌ریای باكوری دورگه‌ی لۆمبۆک-ی ئیندۆنیزیای داوه‌. 

ئاژانسی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان له‌ ئیندۆنیزیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر له‌ رووی زه‌وییه‌وه‌ بووه‌ و بووه‌تە هۆی ئه‌وه‌ی هۆشداری له‌ مه‌ترسی دروستبوونی شه‌پۆلی "تسونامی" بدرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure