هه‌ر په‌رله‌مانتارێكى كوردستان 49 ملیۆن دینارى پێده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 05/08/2018‌ :: 334‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
مانشێت و ناونیشانى به‌شێك له‌ بابه‌ته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5ى ئاب كه‌ له‌رۆژنامه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌

كوردستانى نوێ:
- یه‌كێتى ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌: ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژارن له‌ واده‌ى خۆیدا
- ئێران: كۆده‌نگیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ بۆ پاراستنى رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى
- پله‌ى گه‌رما ئیسپانیا و پورتوگالى خسته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌
- خه‌ڵاتى "خانمى به‌خشنده‌" به‌خشرایه‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
- ئامارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ى قوربانیان له‌ عێراق بڵاوكرایه‌وه‌
- ئوسترالیا: دۆخى ژنانى په‌نابه‌ر زۆر خراپه‌
- له‌ كۆنفرانسى ساڵڕۆژى جینۆسایدى ئێزیدیاندا..
  * سه‌رۆك كۆمار: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئێزیدییه‌كان له‌رووى ماددى و ده‌رونى و مه‌عنه‌وییه‌وه‌ 
- په‌یوه‌ندى مانگ به‌ بارانه‌وه‌، حه‌قیقه‌ته‌ یان خورافه‌
- پێنجه‌مین ساڵیادى شاعیرى نه‌ته‌وه‌

خه‌بات:
- ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ئه‌ندامانى دیكه‌ى گرووپى هێرشكارانى سه‌ر باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌كات
- ئه‌ندامانى تازه‌ى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان سوێندى یاساییان خوارد
- كێشه‌ى كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران و هه‌ڵوێستى یه‌كێتى ئه‌وروپا
- ته‌نیا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكاریى ئێزدییه‌كانى كردووه‌
- ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌ كوردستاندا نزیكه‌ى 25% زیادى كردووه‌
- به‌ چه‌ندین چالاكى هونه‌رى یادى (49)هه‌مین ساڵ رۆژى كۆیه‌ به‌رز راگیرا

ژیان:
- هه‌ر په‌رله‌مانتارێكى كوردستان 49 ملیۆن دینارى پێده‌درێت
- نهێنى دانان و لادانى به‌شێك له‌ سه‌رۆك حزبه‌كان
- دوو هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ ناڕازییه‌كانى گۆڕان شكست ده‌هێنێت
- (ژیان) دۆسییه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌ عێراق هه‌ڵده‌داته‌وه‌ .. دوو هه‌زار و 394 به‌رپرسى باڵاى عێراقى له‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون
- كارگه‌ تاقانه‌كه‌ى دۆشاو، شه‌ش مانگه‌ داخراوه‌ .. كارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌ى شاره‌زوور رۆژانه‌ 50 بۆ 60 هه‌زار قوتوو دۆشاوى به‌رهه‌مده‌هێنا
- مه‌ترسى گه‌وره‌ له‌سه‌ر ده‌ستنووس و ئه‌رشیفه‌كانى شێركۆ بێكه‌س هه‌یه‌ .. مۆرانه‌ داویه‌تى له‌ ماڵه‌كه‌ى

هه‌ولێر:
- زیاتر له‌ 75 هه‌زار كه‌س سه‌ردانى بنكه‌كانى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانیان كردووه‌
- چوار ساڵ به‌سه‌ر جینۆسایدى كوردانى ئێزدى تێده‌په‌ڕێت هێشتا شنگال وێرانه‌یه‌ و به‌غدا هیچ بایه‌خێكى پێنادات
- رێكخراوى لێبورده‌یى جیهانى: له‌ عه‌فرین مافى مرۆڤ پێشێل كراوه‌
- به‌ هه‌زاران منداڵى ده‌ستى شه‌ڕى داعش پێویستیان به‌ چاره‌سه‌رى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه‌
- ئه‌مریكا سزاى به‌سه‌ر بانكێكى رووسیادا سه‌پاند



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure