لە فڕەنسا چوار کورەی ئەتۆمی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە داخرا

هەواڵ / جیهان :: 05/08/2018‌ :: 426‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دەسەڵاتدارانی فڕەنسا، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی وڵاتەکەیانی گرتووەتە، چوار کورەی ئەتۆمییان لە سێ وێستگەی کارەبادا داخست.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئیندیپێندنتی بڕیتانی، دەسەڵاتدارانی فڕەنسا چوار کورەی ئەتۆمییان لە نزیک هەردوو دەریای راین و رۆن بەشێوەیەکی کاتی داخستووە و ئامانج لێی پاراستنی ناوچەکەیە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما.

داخستنی ئەو کورە ئەتۆمییانە هاوکاتە لەگەڵ ئەو شەپۆلە گەرمایەی کیشوەری ئەوروپای بەگشتی گرتووە و بەپێی راپۆرتە هەواڵییەکان، پلەی گەرما لە پورتوگال و ئیسپانیا گەیشتووەتە 48 پلەی سەدی، بەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ لە ئەوروپا تۆمارکراوە لەدوای ساڵی 1977-وە.

هەر بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەوە، تائێستا چەندین دارستان لە یۆنان و بڕیتانیا و پورتوگال سوتاون و چەندین شاخی سەهۆڵیش تواونەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure