ڤیدیۆ: هەوڵی كوشتنی سەرۆكی فەنزویلا درا

هەواڵ / جیهان :: 05/08/2018‌ :: 2066‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
لەهەوڵێكی شكستخواردوودا لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هەوڵی كوشتنی سەرۆكی فەنزویللا دەدرێت.


لایەنە ئەمنییەكانی فەنزویللا بڵاویانكردەوە، لەكاتی خوێندنەوەی وتارێكدا نیكۆلاس مادۆرۆ هەوڵی كوشتنی دراوە.


دوای ئەوەی گوێی لەتەقینەوەیەكی گەورە دەبێت، مادۆرۆ كۆتایی بەوتارەكەی دێنێت كە لەئاهەنگێكی سەربازیدا دەیخوێندەوە.


میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاشكرایانكردووە، سەرۆك بۆ جێگەیەكی ئارام گواستراوەتەوە بێئەوەی هیچ ئازارێكی پێگەیشتبێت، ئاماژەیان بەوەشكردووە، كە 7 پاسەوانی سەرۆك لەو هێرشەدا بریندار بوون.


لەچەند گرتەیەكیشدا دەردەكەوێت سەرۆك لەگەڵ سیلیا فلۆریس خانمی یەكەمی فەنزویلا لەناكاو بێدەنگ دەبن و سەیری ئاسمان دەكەن دواتر سەربازەكان كە لەنمایشەكەدان، هەڵدێن و تەلەفزیۆنی رەسمیش بێ هیچ هۆكارێك پەخشەكە رادەگرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure