دواڕۆژ پارێزگاری نوێی هەڵەبجە ئاشکرادەکات

هەواڵ / کوردستانی :: 04/08/2018‌ :: 857‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
دوای نزیكەی دوو ساڵ لەبەڕێوەبردنی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بەشێوەی وەكالەت، دواڕۆژ ناوی ئەو كەسە ئاشكرادەكات كە بەفەرمی ئەو پۆستە وەردەگرێت.


سەرچاوەیەكی ئاگادار لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 4ی ئابی 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند "لەنێو ئەو چوار كاندیدەی مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەكێتی دیاریكردبوون بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە، (ئازاد تۆفیق) ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی یەكلابووەتەوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە".
 
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت "پێدەچێت سبەی یاخود هەفتەی داهاتوو، ئازاد تۆفیق وەك پارێزگاری  نوێ‌ و فەرمی هەڵەبجە سوێندی یاسایی بخوات و مەرسومی دەستبەكاربوونی بۆ دەربچێت، بەوشێوەیەش چیتر پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بەشێوەی وەكالەت بەڕێوەناچێت".
 
پێشتریش دواڕۆژ لە زاری ئەحمەد قەدەفەری، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەكێتی ئەوەی ئاشكراكرد كە ناوی هەریەكە لە (عەلی عوسمان) پارێزگاری بەوەكالەتی ئێستا و (ئازاد تۆفیق) ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی و (سەید قادر) بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەڵەبجە و (عوسمان محەمەد) كارگێڕی مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەكێتی كاندیدكرابوون بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار، بەڵام مەكتەبی سیاسی (ئازاد تۆفیق)ی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان كردووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure