کەشناسی لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە رونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 04/08/2018‌ :: 8057‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
شەپۆلێكی گەرما روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێميش دەڵێت "تاوەكو رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت".


بژار ئەكرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 4ی تەمموزی 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند
"سبەی پلەی گەرما یەك پلە بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێكی بەهێزی گەرما روو لە هەرێم دەكات و پلەکانی گەرما چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە".

وتیشی "بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەردەوامی دەبێت تاوەكو رۆژی پێنجشەممە، لە رۆژی چوارشەممەشدا بەرزترین پلەی گەرمی تۆماردەكرێت و دەگات بە 47 پلە".

ئاماژەی بەوەشكرد كە دواتر پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكەن و نزیكدەبنەوە لە 41 پلە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە