کۆچەر بیرکار: خه‌ڵاته‌كه‌م پێشكه‌ش به‌ گه‌لى كورد ده‌كه‌م

هەواڵ / کوردستان :: 03/08/2018‌ :: 912‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
کۆچەر بیرکار، پرۆفیسۆر و زانای بەناوبانگی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کە خه‌ڵاتی فیڵدزی له‌بواری بیركاری پێبه‌خشرا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، زۆر خۆشحاڵم ئەگەر ئەم هەواڵە کەمێك خەمی دڵی هەر کورد و ناکوردێکی ڕەواندبێتەوە.


کۆچەر بیرکار لە پەیامەکەیدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ى ئاب، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ "زۆر حەزم ئەکرد هەر ئێستا بچوومایەتە سەر گڵکۆکەی قانع و پێم بوتایە کە خەمت نەبێ، کوردیش ئەتوانێت پێشکەوێت. پێم بوتایە، قانع تۆ لە کوێ ئاشەوانیت ئەکرد، کۆچەر بیرکار، لەوێ لە دایکبوو، لەوێ فێرى بیرکردنەوە بوو، لەوێ خولیای بیرکاری بوو. حەزمئەکرد، کێلەکەیم ماچبکردایە و پێم بوتایە، دە ئیتر بە ئارامی بنوو".

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌و زانا كورده‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، زۆر خۆشحاڵم ئەگەر ئەم هەواڵە کەمێك خەمی دڵی هەر کورد و ناکوردێکی ڕەواندبێتەوە. هیوادرام ئەمە ببێتە هاندەر بۆ زیاتر تێکۆشانی خوێنەری کورد و بۆ باشتر ناساندن و ڕێزگرتنی زانایانی کورد.

لەبارەی دزینی خەڵاتەکەشیەوە کۆچەر بیرکار  رونیكردووه‌ته‌وه‌، هەواڵی دزرانی مەدالیاكه‌ ڕاستبوو. لە ناکاو کەسێک کیفەکەمی ڕفاند کە مەدالیاكه‌ى تێدا بوو. ئەمە هیچ گرینگ نییە و دانه‌یه‌كى نوێم پێدەده‌ن. دڵگران مەبن و هەڵپەڕکێی خۆتان کەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure