عێراق بڕى هه‌نارده‌ و داهاتى نه‌وتى مانگى ته‌مموزى ئاشكرا كرد

هەواڵ / ئابوری :: 02/08/2018‌ :: 416‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكراى كرد، به‌پێى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى كۆمپانیاى به‌ بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق "سۆمۆ"  له‌ مانگى ته‌مموزى رابردوودا، عێراق به‌رزترین رێژه‌ى هه‌نارده‌ و داهاتى نه‌وتى تۆمار كردووه‌.


عاسم جیهاد ، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو  له‌ مانگى ته‌مموزدا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى باشور و ناوه‌ڕاست 109 ملیۆن و 847 هه‌زار و 268 به‌رمیل بووه‌، داهاته‌كه‌شى 7 ملیار و 597 ملیۆن و 348 هه‌زار دۆلاره‌.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، به‌تێكڕاى رۆژنه‌ 3.546 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌ و  نرخى به‌رمیلێك نه‌وتیش 69.163 دۆلار بووه‌.

جیهاد ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كۆى ئه‌و نه‌وته‌ى كه‌ هه‌نارده‌كراوه‌  له‌ به‌نده‌رى به‌سره‌و و عه‌میه‌ و سه‌كۆكانى  باشوره‌وه‌ باركراوه‌.

له‌ مانگى حوزه‌یراندا عێراق 105 ملیۆن و 640 هه‌زار و 150 به‌رمیلى هه‌نارده‌ كردوه‌ و داهاته‌كه‌شى 7 ملیار و 323 ملیۆن و 150 هه‌زار دۆلار بووه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure