پێشبینیه‌كان له‌باره‌ى یه‌كه‌م بارانى ئه‌مساڵ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 02/08/2018‌ :: 8533‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شوهه‌واى عێراق پێشبینیه‌كان له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى پایز و زستانى داهاتوو و یه‌كه‌م بارانى ئه‌مساڵ ئاشكراده‌كات.


سادق عه‌تیه‌، شاره‌زاى بوارى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، سه‌ره‌تاى وه‌رزى زستانى داهاتوو سه‌ره‌تایه‌كى ئاسایى ده‌بێت وه‌ك هه‌ر زستانێكى تر، ده‌ستپێكردنى باران بارینیش له‌ شاره‌كانى هه‌رێم و باكور له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌م ده‌بێت، به‌ڵام له‌ پارێزگاكانى تر باران بارین له‌ مانگى تشرینى دووه‌م ده‌بێت و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ نیوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا بێت.

عه‌تیه‌، كه‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى شاره‌زایانه‌ له‌ رێكخراوى كه‌شناسى جیهانى، وتیشى، ئه‌و پێشبینیانه‌ى له‌ پێش كۆتاى مانگى ته‌مموز له‌ لایه‌ن سه‌نته‌رى كۆرى APEC و سه‌نته‌رى ئه‌وروپى ECMWF و سه‌نته‌رى CPC سه‌ر به‌ ئاژانسى NOAA K بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ سه‌رجه‌میان كۆكن له‌سه‌ر وه‌رزى بارانبارینى داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جیاوازى ساده‌.

سه‌باره‌ت به‌ پله‌كانى گه‌رماش له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شوهه‌وا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ پله‌ى گه‌رما له‌ چوارچێوه‌ى رێژه‌ى گشتى بۆ هه‌ندێك به‌رزتردا ده‌مێنێته‌وه‌ و گۆڕانكارى گه‌وره‌ى تیا رونادات، هه‌روه‌ك سه‌رماى زستان له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تا یان ناوه‌ڕاستى مانگى تشرینى دووه‌م ده‌ستپێده‌كات و شه‌پۆلى سه‌رما دورودرێژ یان پێشوه‌خت روونادات.

ئه‌وه‌شى وت، ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ روبه‌ڕووى نزمى پله‌ى گه‌رما نابینه‌وه‌ له‌ مانگى كانونى یه‌كه‌مى رابردوو.

له‌ كۆتایشدا رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌وانه‌ پێشبینین و مایه‌ى گۆڕانكارین، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشبینى چه‌ندێك ماوه‌كه‌ى زۆرتربێت، ئه‌وه‌نده‌ رێژه‌ى هه‌ڵه‌ى زیاتر ده‌بێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure