هه‌ڵه‌بجه‌: ته‌نها سێ هه‌زار كه‌س سه‌ردانى بنكه‌كانى تۆمارى ده‌نگده‌رانیان كردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 02/08/2018‌ :: 460‌ جار بینراوە
حەمەسەعید ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی هەڵەبجەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەڵەبجەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ كۆى 70 هه‌زار كه‌سى سنورى پارێزگاكه‌ ته‌نها سێ هه‌زاریان سه‌ردانى بنكه‌كانى تۆمارى ده‌نگده‌رانیان كردووه‌. 


حەمەسەعید ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی هەڵەبجەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ى ئابى 2018 له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پاش ماوەی زیاتر لە مانگێک به‌سه‌ر کردنەوەی بنکەکانی نوێکردنه‌وەی تۆماری دەنگدەران تەنها سێ هەزار کەس سەردانی ئه‌و بنكانه‌یان کردووە.

وتیشى، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە ناحییەی بەمۆ-شەوە زیاد لە 70 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش لە سنورەکەدا هەشت بنکەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانمان کردوەتەوە.

به‌رپرسه‌كه‌ى كۆمسیۆن ئەوەشی وت، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ سەردانیکردنی بنکەکانی دەنگدان، لەمڕۆوە کۆمەڵێک رێکار و چالاکی دەگرنەبەر و سەردانی لایەنە سیاسیەکانیش دەکەن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure