فره‌نسا یاسایه‌ك ده‌رباره‌ى په‌نابه‌ران په‌سه‌ند ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 02/08/2018‌ :: 260‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
په‌رله‌مانى فره‌نسا پڕۆژه‌یاسایه‌كى به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ تایبه‌ت به‌ كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌ركرد، كه‌ پێشتر له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى وڵات ئاماده‌كراوه‌.


په‌رله‌مانى فره‌نسا له‌ دانیشتنى دوێنێ چوارشه‌ممه‌یدا به‌ ده‌نگى 100 په‌رله‌مانتار له‌ به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى 25 په‌رله‌مانتار پڕۆژه‌كه‌ى په‌سه‌ندكرد.

یاساكه‌ چه‌ند رێوشوێنێكى نوێ به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران له‌خۆده‌گرێت له‌وانه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى رێوشوێنه‌كانى كۆتایى هاتنى پێشكه‌شكردنى داواى مانه‌وه‌ له‌ 11 مانگه‌وه‌ بۆ شه‌ش مانك، له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى كارگێڕى ره‌وانه‌كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى داواكارییه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ له‌ 45 ه‌وه‌ بۆ 90 رۆژ.

هه‌روه‌ها ماوه‌ى به‌ندكردنى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى مافى مانه‌وه‌یان نیه‌ له‌ 16ه‌وه‌ بۆ 24 كاتژمێر درێژكراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ زیادكردنى ماوه‌ى مانه‌وه‌ به‌ په‌نابه‌ران له‌ ساڵێكه‌وه‌ بۆ چوار ساڵ.

یاساكه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ (پارتى كۆمارى به‌ره‌و پێشه‌وه‌) كه‌ ئیمانوێل ماكرۆن،ى سه‌رۆكى فره‌نساوه‌ دامه‌زرا و، یه‌كێتى سه‌ربه‌خۆ و دیموكراتیه‌كان پشتیوانى كرا و پارته‌ چه‌پ و راستڕه‌وه‌كانیش به‌رهه‌ڵستیان كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ جیراد كۆلۆمب، وه‌زیرى ناوخۆى فره‌نسا رایگه‌یاند، یاساكه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ى مافى په‌نابه‌رى له‌ وڵات چاره‌سه‌رده‌كات.

وتیشى، یاساكه‌ له‌ سه‌ره‌تاى كانونى دووه‌مى 2019 ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure