توركیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 02/08/2018‌ :: 792‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ھەوڵی سەپاندنی سزا بەسەر دوو وەزیری ئه‌واندا لەلایەن ئەمریکاوە بێ بەرامبەر نامێنێتەوە.

 

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویه‌تی، ھەوڵی سەپاندنی سزا بەسەر عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکیا، و سولەیمان سویڵو وەزیری ناوخۆی تورکیا، لەلایەن ئەمریکا بە بێ بەرامبەر نامێنێتەوە. 

 

چاوشئۆغڵو ده‌شڵێت "تا ئیدارەی ئەمریکا تێنەگات کە ناتوانێ داواکارییە نایاساییەکانی خۆی بەم رێگایە دەستەبەر بکات، ئەوا کێشەکانمان ناتوانین چارەسەر بکەین" .

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 1ى ئاب وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى  ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سزاى له‌سه‌ر دوو وه‌زیرى حكومه‌تى توركیا  سه‌پاند به‌هۆى دۆسیه‌ى ده‌ستیگركردنى قه‌شه‌یه‌كى ئه‌مریكى له‌ لایه‌ن توركیاوه‌.

 

كۆشكی سپى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، وه‌زاره‌تى  گه‌نجینه‌ى ئه‌و وڵاته‌ بڕیاری سزادانى هه‌ریه‌ك له‌ سوله‌یمان سۆیلو وه‌زیرى ناوخۆى توركیا و عه‌بدولحه‌مید گول وه‌زیرى دادى ئه‌و وڵاته‌ى داوه‌ به‌هۆى ده‌ستگیركردنى ئه‌ندرێڵ برۆنسۆن كه‌ قه‌شه‌یه‌كى ئه‌مریكییه‌ و له‌ساڵى 2016ه‌وه‌ له‌ توركیا ده‌ستگیركراوه‌ به‌ تۆمه‌تى سیخوڕیكردن.

 به‌ڵام كۆشیكى سپى ورده‌كاریى سزاكانى ئاشكرا نه‌كردووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە