ڕێکخراوی (خۆبەخش بە لەگەڵمان)
هەواڵ / چاوی تۆ :: 01/08/2018 :: 429 جار بینراوە
محەمەد نیاز*
نوێترین و گەورەترین چالاکیی تیمی پزیشکی ڕێکخراوی خۆبەخش بە لەگەڵمان، پڕۆژەیەک بۆ گێڕانەوەی پیرۆزی و شکۆی پزیشکەکان و چارەسەرکردنی خەڵکی هەژار.
هەمیشە وا بیستراوە پزیشکەکان گیانی یارمەتیدانیان نییە و بێبەزەیین، ئێمە دەڵێین نەخێر پزیشکەکان هاوزمانی خۆمانن و هەمووی برا و خوشک و کەسی ئێمەن و ئێمە ئەبین بەو دەرفەتەی ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە نەهێڵێن، بە یارمەتی و هاوشانی پزیشکە بەڕێزەکان.
هاوکات وڵات پڕییەتی لە نەخۆشی کەمدەرامەت، ئێمە و ئەو پزیشکە دڵسۆزانە تیماری چەندەها نەخۆش دەکەین.
ناوەڕۆکی پڕۆژەکە: کۆکردنەوەی زۆرترین پزیشکی دڵسۆز و بەڕێز و هەر پزیشکێکیش تەنیا یەک نەخۆشی کەمدەرامەت چارەسەر بکات و شانازییەکی تر بۆ ڕێبازە پیرۆزەکەیان زیاد بکەن.
* بەڕێوەبەری ڕێکخراوی (خۆبەخش بە لەگەڵمانـسلێمانی)
ژ. مۆبایل ۰۷۷۰۱٤۰۹٨۹٤