سەربازێکی بریتانی دوای ٤٦ ساڵ بەتۆمەتی تەقەکردن زیندانیی هەتاهەتایی دەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 01/08/2018‌ :: 567‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
پەڕەشوتەوانێکی پێشوی بریتانیا دوای نزیکەی نیو سەدە بە گومانی هەوڵدان بۆ کوشتنی دوو خۆپیشاندەر لە ساڵی ١٩٧٢دا دەدرێتە دادگاو ئەگەر تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ بیتەوە ئەوا بۆ هەتاهەتایە دەخرێتە زیندانەوە.

 
 سەربازە دێرینەکە کە ناوی تەنیا بە (عەریف ئۆ) براوە، رایگەیاند خیانەتی لێکراوە کە دەبێت چاوەڕێ بکات ئاخۆ لەسەر روداوەکەی ناسراوە بە (یەکشەمەی خوێناوی) دادگایی بکرێت.
ئەو ئەفسەرە دێرینە کە تەمەنی ٧٦ ساڵە و بەشێک لە جەستەی ئیفلیج بووە ساڵی ٢٠١٦ چاوپێکەوتنی لەگەڵ کراوە لەبارەی هەوڵی کوشتنەوە، بەڵام هێشتا پێی نەوتراوە کە ئاخۆ تۆمەتبار دەکرێت.


ئەو سەربازەی پیشوی بریتانیا وتی " زۆر بێمانایە ، بۆچی دوای ئەو هەموو ماوە درێژە هێشتا لێکۆڵینەوەم لەگەڵ دەکرێت. حکومەت زۆر بەخراپی مامەڵە لەگەڵ ئەم روداوەدا دەکات".


هەرچەندە ئەو عەریفە مەدالیای ئازایەتی پێدراوە لەبەرامبەر بەشداری کردنی لە ئەرکێک لە ئێرلەندای باکور، ئێستا تۆمەتبار دەکریت بە بریندارکردنی دوو خۆپیشاندەر کە یەکێکیان ساڵی ٢٠٠٤ کۆچی دوایی کرد و کەسوکارەکەشی دەڵێن پەیوەندی بەو روداوەوە هەبووە. قوربانی دووەمیش بەدەست برینی پشتیەوە دەناڵێنێت.


رۆژی ٣٠ ی کانونی دووەمی ١٩٧٢ لە ناوچەی (بۆگساید) سەر بە شاری (دێری) لە ئێرلەندای باکور لەکاتی بەڕێوەچونی خۆپیشاندانێکی ئاشتیخوازانەدا لەلایەن سەربازە بریتانیەکانەوە تەقەیان لێکرا و ١٣ مەدەنیان دەست بەجێ مردن و یەکیکی دیکەشیان چوارمانگ دواتر بەهۆی کاریگەری برینەکەیەوە  مرد. ئەو روداوەش لەمێژوی بریتانیان بە )یەکشەمەی خوێناوی) ناسراوە.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد      



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure