حكومەت لیستی شەهیدان نانێرێت بۆ بەغدا

هەواڵ / کوردستان :: 01/08/2018‌ :: 377‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكانی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە.
كوردستانی نوێ‌:

- بریندارانی خۆپیشاندانەكانی عێراق 729 كەسی تێپەڕاند .. (14) حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە
- بۆ ئەوەی پردێ‌ نەبێتە سنووری هەرێمی كوردستان
- سەرۆك كۆمار: بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی زیاتری هەڵەبجە
- ساڵیادی ئەنفالكردنی بارزانییەكان 
  * مەحمود حاجی ساڵح: لە خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەردەوام دەبین
- حكومەتی ریاز پڕۆژەیەك دەخاتە بەردەم بەغدا .. تۆڕی كارەبای عێراق بە كەنداوەوە دەبەسترێتەوە
- ململانێی ناو ماڵی شیعە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت درەنگتر دەكات
- نامەیەكی وەرزشیی جەمالی عەلی باپیر لە شاخەوە بۆ شار

خەبات:
- بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی رێوڕەسمی (35)ەمین ساڵیادی ئەنفالكردنی بارزانییەكان بەڕێوەچوو
- كەریم شنگالی: هەنگاوی كردەیی بۆ یەكگرتنەوەی هەردوو هێزی یەكەكانی 70 و 80 بەڕێوەیە
- سەعدی پیرە: بڕیارمانداوە بە یەك تیم و یەك پڕۆژەی نیشتمانی بەشداری گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی عێراق بكەین
- لە شەش مانگدا 125 داوای گەندەڵی لە دەستەی دەستپاكی هەبوون و 59 دۆسیەش رەوانەی دادگەكان كراون
- سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان جەژنی چلەی هاوین لە ئێزدییەكان پیرۆز دەكات
- بەرپرسێكی باڵای ئێران پێشنیازی دروستكردنی "هێڵی گەرم" لە نێوان ئێران و ئەمریكا دەكات
- دهوك .. رەوشا كەهرەبێ‌ ل پارێزگەهی و بەرچاڤكرنا داخوازی و گازندێن خەڵكی ل سەر گرانبوونا بهایێ‌ ئەمپێرێ‌ كەهرەبا موالیدێن ئەهلی
- نزیكەی 200 خێزانی ئاوارە دەگەڕێنەوە بۆ سەعدیە
- راپەڕین .. بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی رێكاری یاسایی بەرامبەر چەند شوێنێك گیرایەبەر
- باكووری كوردستان .. كۆچەرییەكان لە رەشماڵدا ژیان بەسەر دەبەن 
  * كوێستانەكانی مووش ئەو شوێنەی كۆچەرییەكان رووی تێدەكەن
- كاریگەری دراما دۆبلاژكراوەكان لەسەر تاكی كورد
  * هاوڵاتییەك: دراما دۆبلاژكراوەكان مێشك و فكری خەڵكیان تێك داوە
- فیلمەكانی دەرهێنەری كورد ئەیاد جەبار فستیڤاڵە جیهانییەكان سەرسام دەكات
- لە كەنەدا بابەتێكی كوردی دەخرێتە پڕۆگرامی خوێندنی باڵاوە

ئاژانس:
-  پارتی پڕۆژەیەك دەداتە یەكێتی .. پاڵپشتی نەجمەدین كەریم ناكات و دەنگ بە كاندیدی یەكێتیی دەدات بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار
- داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كراوە نامەیەك بۆ كۆمیسیۆن بنێرێت 
  * ئاژانس وردەكاریی گفتوگۆكان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات
- حكومەت لیستی شەهیدان نانێرێت بۆ بەغدا
- تەرمی سێ‌ هێرشبەرەكەی سەر پارێزگای هەولێر دیار نین .. تەرمەكانیان بە كەسوكارەكانیان نادرێتەوە
- 1700 پێشمەرگەی شەهیدی دەستی داعش بە شەهید هەژمار نەكراون
- سەلیم شووشكەیی، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی: دادوەری ئاسایشی هەولێر پێی وتم دۆسیەكەت سیاسییە .. داوام كردووە دادگاییكردنەكەم بگوێزنەوە بۆ سلێمانی یان بەغدا
- خۆپیشاندانەكان ئیسلامی و عەلمانییەكانی كۆكردەوە .. بێسەركردەیی پەتای جووڵانەوەی نوێیەكەی عێراقە
- ئێران لە بەغداوە تۆڵە لە ئەمریكا دەكاتەوە
- بەشی زۆری هێرشی حزبە كوردییەكانی ئێران لە سنووری پارتییەوە .. ئێران لەوبارەیەوە هۆشداریی داوەتێ‌
- پۆتین و ترەمپ پشتگیریی هەرێمێكی كوردی دەكەن لە سوریا .. پڕۆژەیەك لەو بارەیەوە گەڵاڵە دەكەن
- پیسبوون هەڕەشە لە ژینگەی كەركوك دەكات .. (14) باخچە بە تەواوی وشك بوون

هاوڵاتی:
- حزبەكان چۆن كاندیدەكانی پەرلەمانیان دیاریكرد؟
  * كەسی یەكەم و دووەمی حزبەكان نانێرنە پەرلەمان، بەڵكو بۆ بانگەشەكان خۆیان تەرخاندەكەن
- بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی: دەبێت هەموو حكومەت مەمنونی پڕۆژەی جۆزەی 20 ئەمپێری بێت
- زەوی لە جوتیارە كوردەكانی كەركوك وەردەگیرێتەوە 
- عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵ بۆ هاوڵاتی: زەمینە گونجاو نیە بۆ كۆبونەوەی كۆمەڵ و پارتی
- جەنگی ئاو .. پێدەچێت لە ناوچەكە رووبدات
  * عێراق و سوریا و توركیا ئەمجارە شەڕ لەپێناو دوو رووباردا دەكەن
- ئێران نیگەرانە لە چالاكییەكانی ئەمریكا و سعودیە لە كوردستان
  * ئاژانسێكی ئێران: ئەمریكا فڕۆكەخانەیەكی سەربازی لە كوردستان كردۆتەوە تەنها 40 كیلۆمەتر لە ئێرانەوە دوورە
- رۆڵی گوندنشینان لە سەوزكردن و باشتركردنی ژینگەدا
- گروپێكی كچان لە قەڵادزێ‌ هەوڵی پێشەنگ بوون دەدەن

هەولێر:
- هیومان رایتس: تۆمەتبار و گومانلێكراوانی داعش لە عێراق ناچنە بەردەم دادگایەكی دادپەروەرانە
- وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت: هەنگاو بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە نراوە
  * كونسوڵی گشتی بریتانیا لە هەرێمی كوردستان: بریتانیا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە
- نوێنەری مەسیحییەكان لە پەرلەمانی كوردستان: هەندێك لە لایەنەكان دەیانەوێت پێكهاتەكان نەگەنە پەرلەمان
- فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە كۆریای باشوور: هێشتا كۆریای باكوور بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی كەرەستەی ئەتۆمی
- لە شاری نیویۆرك چوار كەس و كوڕێكی تەمەن 5 ساڵ كوژران
- فلیپین.. تەقینەوەیەك 19 كەسی كردە قوربانی
- تەنیا لە مانگی پێشوودا، نزیكەی 300 كەس لە ژاپۆن گیانیان لەدەستداوە
- هۆڵی وەرزشی تایبەت بە ئافرەتانیش لە چۆمان كرایەوە
- كۆنفڕانسی سەید عەلی ئەسغەر كوردستانی ئەنجام دەدرێت

وشە:
- پەرلەمان دەست لەكاركێشانەوەی یوسف محەمەد پەسەند دەكات
- پۆستەكانی هەرێم و بەغدا لایەنە ناڕازییەكان لە یەكێتی و پارتی نزیك دەكاتەوە
- بەرپرسێكی هاوپەیمانی: لەناو ئێمەش واستە و پێوەندی كەسی و نادادی زۆر بوو
- لە هەفتەیەكدا نزیكەی 10 بەرپرسی گۆڕان، هاوپەیمانی و نەوەی نوێ‌ وازیان هێناوە
- حزبەكان پەنا بۆ كاندیدكردنی رۆژنامەنووسان دەبەن
- پەرلەمان خۆی لە چاكسازی كەڕ كردووە
- شارەزایان پێشبینی راپەڕین و خۆپیشاندانێكی فراوان تا رادەی شۆڕش دەكەن .. خۆپیشاندانەكانی عێراق سەلماندیان گەل گۆڕانكاری دەوێت نەك چاكسازی
- سامانی ئاوی ژێرزەوی لە سلێمانی لە مەترسییەكی گەورەدایە .. هەموو ئەوانەی بیر لێ‌ دەدەن كەسانی پلەدار و دەستڕۆیشتوون
- گەڕاوێكی پێنجوێن چارەسەری نەخۆشییەكانی پێست دەكات
- لە بادینان سەرووی 250 پێڕەوی ئاینی زەردەشتی خۆیان ئاشكرا دەكەن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure