ترەمپ گورزێكى دیكه‌ له‌ چین ده‌وه‌شێنێت

هەواڵ / ئابوری :: 01/08/2018‌ :: 246‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌نیازە به‌رێژه‌ى 25%ی دیكه‌، كه‌ به‌هاكه‌ى ده‌گاته‌ 200 ملیار دۆلار، باج له‌سه‌ر هاورده‌ى كاڵا و شمه‌ك بۆ بازاڕه‌كانى چین زیاد بكات، كه‌ پێشتر رێژكه‌ى  بە 10% دیاریكرابوو.


ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1ى ئاب له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئیداره‌ى تره‌مپ لە 10ى ته‌مموزى رابردوو به‌رێژه‌ى 10% باجی خستۆتە سه‌ر هاورده‌ى به‌روبوومى خۆراك و كه‌لوپه‌لى ناوماڵ و ئاسن و ئه‌له‌منیۆم، به‌ڵام ئه‌و رێژەیە زیاد ده‌كات بۆ 25%.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ زیاكردنى ئه‌و باجانه‌ بۆ 25% ناكۆكى و ململانێى بازرگانى نێوان چین و ئه‌مریكا، كه‌ دوو گه‌وره‌ ئابوورى جیهانن توندتر ده‌كات.

حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌ سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مووز به‌به‌هاى 34 ملیار دۆلار، به‌ڕێژه‌ى 25% باجى خسته‌ سه‌ر هاورده‌ى كاڵا و شمه‌كى چین، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى چین به‌هه‌مان بڕ باجى خسته‌سه‌ر هاورده‌ى شمه‌ك له‌ ئه‌مریكا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure