قه‌یرانى دارایی زۆربه‌ى كۆمپانیاكانی مایه‌پووچ ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 01/08/2018‌ :: 207‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ژوورى پیشه‌سازیی ئه‌نكه‌رە ئاشكرایكرد، به‌پێى پێوه‌ره‌كانى یاساى بازرگانى توركیا زۆربه‌ى كۆمپانیاكان مایه‌پووچ بوون.


له‌چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانى (دیدارى ئه‌نكه‌ره‌) نوره‌دین ئوزده‌بیر، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئه‌نكه‌ره‌ رایگه‌یاند توركیا له‌ قه‌یرانى گه‌وره‌دایه‌و پێویستمان به‌ پاڵپشتى سه‌رمایه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه‌ تێپه‌ڕێنین.

ئۆزده‌بیر رونیكردووه‌ته‌وه‌ تێكڕاى رێژه‌كانى دڵنیایی و پاره‌دان له‌ بانك له‌ ئاستێكى ترساندایه‌، شوێنێك نییه‌ قه‌رز به‌ كۆمپانیاكان بدات.

هه‌روه‌ك ده‌ڵێت "ئه‌و قه‌رزانه‌ى پێویسته‌ له‌ مساڵدا توركیا بیداته‌وه‌ 69 ملیار دۆلاره‌ و پێویستیشه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ تێپه‌ڕێنین و كورتهێنانیش چاره‌سه‌ر بكرێت".

ئۆده‌میر جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئابوورى توركیا گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك، كه‌ به‌پێى پێوه‌ره‌كانى یاسا بازرگانى توركیا، زۆربه‌ى كۆمپانیاكانى توركیا مایه‌پوچ بوون، ئه‌بێت كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بمێنن.

سه‌رۆكى ژوورى پیشه‌سازیی ئه‌نكه‌ره‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی وازى له‌ كرینى هه‌ندێك كاڵاوشمه‌ك هێناوه‌ و به‌هاى باجى زێده‌باییی و باجى به‌كاربردنى سه‌ر هه‌ندێك كاڵاوشمه‌ك كه‌مكرده‌وه‌.
 
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاژانسى "فیتش" بۆ پۆلینى دڵنیایی، به‌هۆى به‌رزى تێكڕاى سووه‌كان و سستبوونى گه‌شه‌ى ئابوورى، دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ پۆلێنى دڵنیایی 24 بانكى توركیا دابه‌زاند.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure