فڕۆكه‌یه‌ك به‌ 80 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 01/08/2018‌ :: 10451‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1ی ئاب، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به‌ كۆمپانیای ئیرۆمه‌كسیكۆ-ی مه‌كسیكی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی گوده‌لۆپی فیكتۆریا له‌ شاری دورانگۆ له‌ باكوری وڵاته‌كه‌ كه‌تووه‌ته‌خواره‌وه‌، تاكو ئێستا ژماره‌ی قوربانییه‌كان نه‌زانراوه‌. 

كۆمپانیاكه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نوسیوویه‌تی، "ئاگاداری رودانی روداوه‌كه‌ین له‌ دۆرانگۆ و كارده‌كه‌ین بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ زانیارییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ورده‌كاری زیاتر". 

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كانی مه‌كسیك بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، به‌لاي كه‌مه‌وه‌ 80 سه‌رنشین له‌ فڕۆكه‌كه‌دا بوون كه‌ پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ هه‌ڵفڕۆین كه‌وتووته‌ خواره‌وه‌و گڕیگرتووه‌. 

ته‌له‌فیزیۆنی ره‌سمی مه‌كسیكیش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رنشین له‌ فڕۆكه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌چین و به‌ راكردن له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ دوورده‌كه‌ونه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure