توركیا: هەڕەشەکانی ئەمریکا مایەی قبوڵکردن نییە

هەواڵ / جیهان :: 31/07/2018‌ :: 544‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد نەجمەدین 
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگه‌یاند، هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی ئه‌مریكا له‌ توركیا له‌سه‌ر قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌، مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌.


به‌پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31ی ته‌مموز، ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكردووه‌.

كاڵن لەبارەی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سزادانی توركیا وتویه‌تی "چاوه‌ڕوانیی ئێمه‌ ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ ئه‌م گرژییه‌ كاریگه‌ری له‌ پلانی منبج نه‌كات و هه‌نگاوه‌كه‌مان به‌و ئاراسته‌یه‌ نه‌بینیوه"‌ جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ "پرۆژەیاسای منبج وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت، ئەو پرۆژە کات و ئەرکەکانی دیاریکراوە، هەنگاو بە هەنگاو وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت".

كاڵن ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕوو "تورکیا وڵاتێک نییە کە بەئاسانی لەبەرچاوان ون بێت، با هەموو کەس ئەوە بزانێت ، با (F-35) بێت یاخود سیستەمێکی دیکەی بەرگری ئاسمانی بێت، تورکیا وڵاتێک نییە کە نەتوانێت جیگرەوە بدۆزێتەوە".

سه‌باره‌ت به‌ دادگاییکردنی قەشە برۆنسن وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی توركیا وتوویه‌تی "پێویسته‌ هه‌موو لایەک رێز له‌ قۆناغی دادگاییكردنی قه‌شه‌ برۆنسن بگرن كه‌ هێشتا به‌رده‌وامه‌".

هه‌فته‌ی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نوسیوبووی "ده‌بێت توركیا ده‌ستبه‌جێ قه‌شه‌ ئیندرۆ برانسۆن ئازادبكات".

نوسیبووشی "ئه‌گه‌ر توركیا قه‌شه‌ ئیندرۆ برانسۆن ئازادنه‌كات سزای گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین".

ئیندرۆ برانسۆن قەشەیەکی ئەمریکی پرۆتیستانتە لە شاری ئیزمیر، بە دەست تێكەڵكردن لەگەڵ فەتحوڵڵا گولەن تۆمەتباركراوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە