کەسێک لە بەلجیکا خۆی تەقاندەوە

هەواڵ / جیهان :: 31/07/2018‌ :: 230‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
پیاوێک لە ناو یاریگایەکی شاری ستێمبێرت لە بەلجیکا خۆی تەقاندەوەو بەهۆیەوە ماڵەکانی نزیک تەقینەوەکە لە دانیشتوانەکەی چۆڵکران.

وا باسده‌كرێت پیاوەکە پشتینەی بۆمبڕێژکراوی لەخۆی بەستبێت و کردەوەکەی تاکلایانە بووبێت.

دەسەڵاتدارانی بەلجیکا بۆ دڵنیابوون لەوەی ماڵێ پیاوەکە هیچ تەقەمەنیەکی تێدا نییە پشکنینیان دەستپێکردووه‌.

هەرچەندە بەڕەسمی ناسنامەی قوربانییەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەی (Le Soir)ی بەلجیکی کەسەکە پیشتر سەرباز بووەو پەیوەندی بەهیچ گروپیکی توندڕەوەوە نەبووە.

وەرگێرانی: کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure