بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌
بەهۆی گەشتی جێگری سەرۆك 15 رۆژە دانیشتن نەكراوە

هەواڵ / کوردستان :: 31/07/2018‌ :: 481‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
وابڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كانی خۆی ده‌ستپێبكاته‌وه ‌و 6ی ئه‌یلولی داهاتووش كۆتایی به‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دێت.


به‌هۆی گه‌شتكردنی جه‌عفه‌ر ئیمنكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان لەڕۆژی  17ی ته‌مموزەوە بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان نزیكه‌ی 15 ڕۆژه‌ ئه‌نجامنه‌دراوه‌ و وابڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان دوایین دانیشتنه‌كانی خولی چواره‌م ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ، له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك گفتووگۆی له‌باره‌‌وه‌ ده‌كرێت جگه‌ له‌یاسایی چاكسازی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خولی داهاتوو، هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ناخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه، تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانیش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌م شێوه‌ی ئێستا به‌ڕێوه‌دەچێت، چونكه‌ له‌ دوای دانیشتنی ئه‌م مانگه‌ی، ته‌مه‌نی یاسایی په‌رله‌مان ته‌نها یه‌ك مانگی ده‌مێنێت و مانگی ئه‌یلولیش پشووی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات و دواتر هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ بێگەرد تاڵەبانی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، بۆ دواڕۆژ ئه‌وه‌دخاته‌ڕوو، له‌ ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا كۆمەڵێك پرۆژەیاسا هه‌ن تا گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت و پەسەند بكرێن، بەشێكیشیان سیفەتی بەپەلەییان پێدراوە، به‌ڵام ناتوانرێ هه‌موو پڕۆژه‌یاسایه‌ك په‌سه‌ند بكرێن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەهەفتەی داهاتووەوە دەست بەكۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكرێتەوە، پشووی پەرلەمان لە 6 ئه‌یلولی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام په‌رله‌مان ده‌توانێت له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه‌ دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجامبدات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure