دواڕۆژ
رۆژنامه‌ی (العربی الجدید) بڵاویكردووەتەوه، دیارترین مه‌رجه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆگۆ كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگە بۆ كه‌ركوك و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری ئه‌و شاره‌یه.
رۆژنامه‌كه له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای کوردەوه بڵاویكردۆته‌وه "كورد چه‌ند مه‌رجێكیان بۆ قه‌واره سیاسییه‌كان داناوه، بۆ دانوستان و دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵیان".
به‌رپرسه‌كه وتووشیه‌تی "مه‌رجه‌كانی كورد جه‌خت کردنەوەیە له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایشی كورد بۆ كه‌ركوك، هه‌روه‌ها دانەوەی پۆستی پارێزگاریشە به كورد".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی (العربی الجدید)ی قەتەری "لایه‌نی كوردی ئه‌و مه‌رجه‌شی هه‌بووه، كه پرسی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌پێی ماده‌ی 140ی ده‌ستور یه‌كلا بكرێتـهوه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه "هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی سازش له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات بۆئه‌وه‌ی كورد به‌لای خۆیدا راكێشێت و بچنه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یانه‌وه".
ده‌شڵێت "ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌م دواییه‌دا كراون، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردۆته‌وه، كوردیش به‌ڵێنێكیان وه‌رگرتووه، بۆ جێبه‌جێكردنی زۆرینه‌ی مه‌رجه‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ر هاتنه ناوه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا، هه‌ندێك لایه‌ن به مه‌رجه‌كانی كورد رازین، له ترسی له‌ده‌ستدانیان".
جهختیشیكردۆتهوه "كه‌ركوك له‌ئێستادا بووه‌ته چه‌قی سازشه سیاسییه‌كان، له نێوان كورد و لایه‌نه‌كانی تردا، ئه‌و كاره‌ش به ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌دا ده‌چێت، پارێزگاكه بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد سه‌ر له‌نوێ".