کۆریای باشوور پارە بۆ پێداویستی پزیشکی هەرێم تەرخاندەکات

هەواڵ / کوردستان :: 31/07/2018‌ :: 146‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، رایدەگەیەنێت "بەمەبەستی باشترکردنی ڕەوشی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران، رێکخراوێکی كۆریا بڕیاریداوە کەلوپەل و دەرمانی پزیشکی بەبڕی زیاتر لە ۱٠ ملیۆن و ۳٠٠ هەزار دۆلار تەرخان بکات".


هۆشەنگ محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بەدواڕۆژی راگەیاند "بۆ پرسی قەیران و کێشەی مرۆیی لەهەرێم لەگەڵ پارك یونگ كیو، كونسوڵی گشتی كۆماری كۆریای باشوور لە هەولێر و سەهیۆن هان، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەولێری ئاژانسی په‌ره‌پێدانى نێودەوڵەتی كۆریا (KOICA) کۆبووینەوە تایبەت بەڕەوشی مرۆیی و هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ئاوارە و پەنابەران لەهەرێمی کوردستان".

وتیشی "لەکۆبوونەوەکەدا، كونسوڵی گشتی كۆریا پێیوتین کە وڵاتەكەی بڕیاریداوە بەدابینکردنی بڕی 10 ملیۆن دۆلار وەک هاوكاری مرۆیی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان و پارەکەش لە ڕێگەی ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە خەرجدەکرێت".

هۆشەنگ وتیشی "هەر لە کۆبوونەوەکە شاندە کۆرییەکە ئەوەیان پێڕاگەیاندین کە حكومەتی كۆریا بڕى ۳٠٠ هەزار دۆلاری ته‌رخانكردووه‌ بۆ دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی تەندروستی بۆ هەرێمی كوردستان".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure